وەزیری وزەی تورکیا: میكانیزمی به‌غدا هه‌ر چییه‌ك بێت، رێککەوتنامەی نەوت لە گەڵ کوردستان بەردەوام دەبێت

توركیا-KDP.info/ وه‌زیریوزه‌ی توركیا، تانه‌بر یه‌ڵدز رایده‌گه‌یه‌نێت، گرنگ نییه میكانیزمی عێراق له باره‌ی رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان ئه‌نقه‌ره - هه‌ولێر چی ده‌بێت، چونكه توركیا له رێككه‌وتنامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەزیریوزەی تورکی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له توركیا گوتی: حکوومەتی عێراقی ھەرمیکانیزمێک دەستنیشان بکات لەمەڕ رێککەوتنامەکەی ئەنقەرە لە گەڵ ھەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا، ئەو رێککەوتنامەیە ھەربەردەوام دەبێت.
رۆژنامەی حوڕیەتی تورکی، بڵاویكردۆته‌وه، وەزیری وزەی تورکیا، تانەر یەڵدز ئاشکرای کرد کە رێککەوتنامەکەیان لە گەڵ ھەولێر بەھیچ شێوەیەک کۆتایی نایەت.
ده‌شڵێت: ئەگەر عێراقییەکان رێککەوتنە سێقۆڵیەکەی ئێمە پێشنیازمان کردووە، قبوڵ بکەن، ئەوا زۆر باش دەبێت، بەڵام ئەگەر قبوڵیشی نەکەن، پڕۆسەکە هه‌ر بەردەوام دەبێت.
یه‌ڵدز ئه‌وه‌شیئاشکرا کرد، بەم زووانە گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی بەغدا و ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات سەبارەت بە پرسیناردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا لەرێگا بۆڕییە نوێکانەوە، ئەوانیش وەکوحکوومەتی تورکیا لەنزیکەوە چاودێری گفتوگۆکان دەکەن.
لە کۆتایی مانگی رابردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا رێککەوتنامەیەکیان مۆر کرد بەمەبەستی نادرنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا لەرێگای بۆڕییە سەربەخۆکانی نێوان ھەرێم و تورکیا




