لە زومار قوتابخانەیەکی کوردی تەقێندرایەوە

زومار- تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە شارۆچکەی زومار قوتابخانەیەکی کوردی تەقێندرایەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە دومیزی سەر به شارۆچکەی زومار قوتابخانەیەک کە ناوی (چوار چرا)یه، تایبهته به خوێندنی کوردی، ئەمڕۆ تیرۆریستان دوو بۆمبی چێندراویان لەبن دانابوو و تەقێندرایەوە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو قوتابخانەیە کەسی تێدا نەبوو، چونکە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نوژەن دەکرایەوە .
شارۆچکەی زومار100کم لە پارێزگای موسڵ دوورە و زۆرینەی خەڵکی ئەو شارۆچکەیەش کوردن.




