٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یانەی وەرزشی كەركووك بۆ تۆپی پێ به‌هۆی قەیرانی دارایی چالاکییەکانی هەڵپسارد

سەرچاوە: KDP.info

 کەرکووک -  KDP.info/ یانەی وەرزشی كەركووك بۆ تۆپی پێ بەشداریكردنی لەخولی كوردستاندا هەڵپەسارد بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی یانەكەی پێدا تێپەڕدەبێت. ئەندامی دەستەی کارگیری ئانەی کەرکووک رێبوار تۆفیق لەلێدوانێكی تایبەتدا بە  KDP.info  راگەیاند: دەستەی كارگێڕی یانە بڕیاری كشانەوەو هەڵپەساردنی بەشداریكردنی لەخولی كوردستاندا داوە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییە قورسەی بەرۆكی یانەكەی گرتووە.  رێبوار تۆفیق رونیشیكردەوە : یاریزانەكان لەماوەی ئەم  سێ مانگەی رابردوودا هیچ موچەیەكیان وەرنەگرتووە چونكە یانە هیچ بڕە پارەیەكی نەبووە، هەربۆیە بڕیارماندا لەخولەكە بكشێینەوە هەرچەندە پێشەنگی خولی كوردستانین بەكۆكردنەوەی 18خاڵ. ئاماژەی بەوەشكرد  ماوەی سێ مانگ زیاترە یانەكەمان داوای لە لایەنە حكوومیەكانی پارێزگای كەركوك كردوە كێشە داراییەكانی بەكۆتا بهێنن ، سەرنجی بۆ ئەوەش راكێشا كە  یانەكەیان تائێستا هیچ وەڵامێكی لە هیچ لایەنێكەوە پێنەگەیشتوە. یانەی كەركوك لە وەرزی رابردووەوە بە قەیرانێكی داراییدا تێدەپەڕێت‌ و پارساڵیش پێش دابەزینیشی بۆ خولی پلە یەك لەخولی نایابی تۆپی پێی عیراقەوە بەهەمان شێوە هەڕەشەی كشانەوەی كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار