٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نامەکەی حکوومەتی ھەرێم بەدەست کۆمسیۆن گەیشتووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لەرۆژی پێنج شەمەوە حکوومەت نامەیەکی ئاراستەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.

سەعد خالد ەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: رۆژی پێنج شەممە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.

سەعد خالد گوتیشی:ئەمڕۆ پەیوەندیم بەکۆمسیۆنەوە کرد ، نامەکە بەدەست کۆمسیۆن گەیشتووە.

خالد رونیشیکردەوە، ھیچ گرفتێک نییە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە گەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق  ئەنجامبدرێت و رەنگە ئەوانیش وه‌ڵامی نامەکەی حکوومەت بدەنەوە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەنامەکەیدا داوایکردووە 30/4/2014ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم لە گەڵ ھەلڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار