سه‌یدا: به‌شێك له دیمه‌شق به‌ده‌ستی شۆڕشگێڕانه‌وه‌یه

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا عه‌بدولباست سه‌یدا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشكرای كرد كه ڕژێمی به‌عس له دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نیدایه و ئێستایش به‌شێك له دیمه‌شقی پایته‌خت به‌دستی شۆڕشگێڕانه‌وه‌یه.
سه‌بدا له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی"سكای نیوز ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ـ"ـدا ڕایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئازادی سووریا له‌نێو جه‌رگه‌ی شاری دیمه‌شقی پایته‌ختدا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌سته‌ڵاتی به‌عس و به‌شار ئه‌سه‌د به‌ته‌واوی لاواز و كز بووه و له دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی نزیك بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك گوتیشی به‌شار ئه‌سه‌د له‌م ته‌مه‌نه كورته‌ی كه ماویه‌تی ده‌یه‌وێت شه‌ڕی ناوخۆیی و تایه‌فه‌گه‌ری له سووریادا هه‌ڵگیرسێنێت، ئه‌وه‌یش به به‌شداریپێكردنی "شه‌بیحه‌كانی" و سوپای سووریا له سه‌ركوتكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا.
له ئێستادا شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان سوپای ئازادی سووریا و چه‌كداره‌كانی ڕژێمی به‌عس گه‌یشتووه‌ته شاری دیمه‌شقی پایته‌خت و ئه‌وه‌یش به بڕوای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا به‌ڵگه‌ی ته‌واو لاوازبوونی ڕژێمه‌و پێشبینیشی كردووه له ماوه‌كانی داهاتوودا جیابوونه‌وه‌ی زۆر گه‌وره له ڕیزه‌كانی سوپای سووریادا ڕوو بدات.
جێگه‌ی باسه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا عه‌بدولباست سه‌یدا كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسه‌تمه‌داری كوردی كوردستانی ڕۆژئاوایه و له حوزه‌یرانی ڕابردوودا به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا هه‌ڵبژێر درا.




