ولیام هیگ: بەردەوامی شەڕی نێوەخۆ، دابەشبوونی سوریای لێدەکەوێتەوە

سوریا - KDP.info/ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداریی دا که ئه‌گه‌ر تا 2014ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا شه‌ڕی سوریا ئه‌و وڵاته به ته‌واوه‌تی پارچه پارچه ده‌کات. به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیتیدپرێس : ویلیا‌م هێگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی مه‌نامه سەبارەت به ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست گوتی: له ئه‌گه‌ری درێژه‌پێدانی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا ئه‌وا ئه‌و وڵاته پارچه پارچه ده‌بێت و په‌ره‌سه‌ندنی توندڕه‌وی له ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ڕه‌وشتێکی بێ کۆنتڕۆڵ له توندوتیژی دروست ده‌کات.وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێشتر له کوێت رایگه‌یاندبوو: که بۆ هه‌رچه‌شنه چاره‌سه‌رێکی ئاشتیخوازانه‌ی قه‌یرانی سوریا ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سوریا بێ ده‌سه‌ڵات بکرێت. ناوبراو مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دی به ڕێگرێک له به‌رانبه‌ر ئاشتی له سووریا زانی و جه‌ختی کرده‌وه به‌ریتانیا و دیکه‌ی وڵاتان هه‌رگیز قایل به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د نابن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئه‌سه‌د هیچ ده‌ورێکی له داهاتووی سوریادا نابێت و ته‌نیا خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌توانن چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یان دیاری بکه‌ن و به‌ریتانیاش ته‌نیا ئیتیلافی نیشتیمانی به‌رهه‌ڵستکاران به نوێنه‌ری یاسایی خه‌ڵکی سوریا ده‌ناسێت. داواشی کرد که ده‌بێت هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕی سوریا په‌نا بۆ ئاشتی ببه‌ن و کۆتایی پێهێنانی شه‌ڕیشی به ئه‌رکێکی دژوار زانی، که پێویستی به دانوستانی دوو لایه‌نه هه‌یه. ولیام هێگ هۆشداریشی دا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت، کاره‌ساتێکی مرۆڤی گه‌وره رووده‌دات و سوریا دابه‌ش ده‌کرێت و ژماره‌ی ئاواره‌کانی سوریا له چوار ملیۆن زیاتر ده‌بێت و یه‌ک له سه‌ر پێنجی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ئاواره‌ی وڵاتانی دیکه ده‌بن.




