عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوا دەکات میدیاکاران لە بەندیخانەکەی سەردانی بکەن

ئێمراڵی – KDP.info / عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوا دەکات، کە ده‌ستبه‌جێ ده‌رفه‌تی میدیا و بواره‌کانی په‌یوه‌ندی ترم بۆ دابین بکرێت لە پێناو سەرکەوتنی پێڤاژۆی ئاشتی، شاندی په‌رله‌مانتارانی BDPکه پێکهاتبوو له په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی فراکسیۆنی BDPو پهرلهمانتارئیدریس بالوکه‌ن و هه‌روه‌ها سری سوره‌یا ئۆنده‌ر جێگری هاوسه‌رۆکی HDP له دورگه‌ی ئیمراڵی (13) هه‌مین دیداری شانده‌که‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدولڵا ئۆجالان ئه‌نجامدا . له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا شانده‌که یه‌که‌مین په‌یامی ئۆجالانیان بۆ میدیاکاران راگه‌یاند و تێدا ئەوەیان خستەروو : کە عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پهكهكهپێیانی راگەیندوون: به‌هۆی هه‌بوونی ده‌ستپێشخه‌ری و به‌رپرسیارێتم له‌م قۆناغه‌دا، بۆ گه‌یاندنی تێڕوانینه‌کانم له‌مه‌ڕ ئاشتی و دامه‌زراندنی کۆماری دیموکراتی به سه‌رتاسه‌ری تورکیا، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌رفه‌تی میدیا و بواره‌کانی په‌یوه‌ندی ترم بۆ دابین بکرێت. ئۆجەلان هاوکات هاوخه‌می خۆی دەربرییەوە که له گه‌ڤه‌ر دوو رۆڵه‌ی زۆرچاکیان له‌ده‌ستداوە لەمباریەوە گووتی : پێویسته هه‌موو که‌سێک له‌به‌رامبه‌ر به گێره‌شێوێنی نوێ و گه‌وره‌تر هۆشیار و وردبینتر بێت . ئۆجەلان هەرەوها رایگەیاندووە : له‌پێناو چاره‌سه‌ری گه‌وره‌ی دیموکراتیدا سێ خاڵ گرنگه : زه‌مینه‌ی یاسایی و چوارچێوه‌ی حقوقی له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دێت . دووه‌مینیان؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیر له رێکه‌وتنێکی بێ لایه‌ن ناکرێته‌وه، پێویسته له‌ناو ئه‌م چوارچێوه یاساییه‌دا دان بنرێت به لایه‌نه‌کان و پێگه ( ستاتۆ )کانیاندا . سێیه‌مینیش ؛ پێویسته کۆمیته‌یه‌کی چاودێری یاخود شاندێکی ناوبژێوان به‌شداری پرۆسه‌که ببن . لە کۆتاییدا ئۆجەلان دەلێت به‌هۆی هه‌بوونی ده‌ستپێشخه‌ری و به‌رپرسیارێتم له‌م قۆناخه‌دا، بۆ گه‌یاندنی تێڕوانینه‌کانم له‌مه‌ڕ ئاشتی و دامه‌زراندنی کۆماری دیموکراتی به سه‌رتاسه‌ری تورکیا، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌رفه‌تی میدیا و بواره‌کانی په‌یوه‌ندی ترم بۆ دابین بکرێت .




