شەڕ و ئاڵۆزیی لە ناوچەی هەكاری بەردەوامە

هەكاری- KDP.info/ بە پێی راگەینراوێكی پارێزگای هەكاری دوێنێ كاتی بەخاك سپاردنی تەرمی ئەو دوو گەنجە كە لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا گیانیان لە دەست دابوو، چەند كەسێك بە بەرد و بۆمبەی دەستی هێرشیان كردووەتە سەر بەشی ناوخۆی ناوچەكە لە دووڕیانی داغڵیجە.
لە بەشێكی دیكەی راگەینراوی پارێزگای هەكاریدا ئاماژە بەوە كراوە دوای بە خاك سپاردنی تەرمی ئەو دوو گەنجە بە بەرد و بۆمبەی دەستی هێرش كراوەتە سەر دوو بەشی ناوخۆی ناوچەی هەكاری لە دووڕیانی داغڵیجەی ئەو شارەدا.
پارێزگای هەكاری جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە لە كاتی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكاندا چەكدارێكی خۆپیشاندەر بریندار بووە و بۆ چارەسەریی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی وان.




