فورات نیوز ئاشکرای دەکات، پەیەدە بانگەشەی ئیدارە تاکڕەوییەکەی لە سایەی رژێمی سوریایە

رۆژئاوای کوردستانی - تایبەت بەKDP.info/ لەم ماوەیەی دوایدا گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەئەنجامی ناکۆکی و ململانێکاندا پتر کەوتۆتە نێوان بەرداشی بانگەشە و شەڕی پەیەدە و هەندێک گروپ، لەوەڵامی بانگەشەکانی پەیەدە بۆ ئازادکردنی رۆژئاوای کوردستان و پێکهێنانی ئیدارە!!!، ماڵپەڕی فورات نیوز، باش وەڵامی ئەم لایەنەی داوەتەوەو ئاشکرای کردووە کە رۆژئاوای کوردستان هێشتا رژێمی بەعس تێیدا باڵادەستە و ئازاد نییە.
لەمبارەوە ماڵپەڕی فورات نیوزی سەر بە پەکەکەی رێبەر و رێنیشاندەری پەیەدە، بڵاویکردۆتەوە کە ( لەگەڕەکی ئەلتەی شاری قامیشلۆ خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر ناوەندێکی حکومەتی سوریا و لە ئەنجامدا (٢٩) کەس کوژراون و بینداربوون. لە کاتژمێر ١٢:٤٠ خولەک لەگەڕەکی ئەلتەی لە شاری قامیشلۆ خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر ناوەندی (جیش الشعبی)ی سەر بە رژێمی بەعسی سوریا.......) . ئەمە دەقی وشەکانی پەیەدە کە داویانەتە ئەم ئاژانسەی هەواڵ، دان بەودەدا دەنێن کە هێشتە پێگە و بارەگا و دەسەڵاتی حکوومەتی سوریا بە رێبەرایەتی بەشار ئەسەد لە رۆژئاوای کوردستان باڵایە، واتە ئەمە بەڵگەی ئەوەیە کە کوردستان هێشتە لەژێر فەرمان و سوپا و جەیش ئەلشەعبی و هەواڵگری رژێمی دیمەشق بەرێوەدەچێت. کەواتە دەبێت پەیەدە چۆن بانگەشەی ئازادبوونی کوردستان بکات؟!!
هەروەها هەفتەی رابردوو ژەنەڕاڵ فهههد جاسم ئهلفهریج، وهزیری بهرگری سوریا سەردانی شاری قامیشلۆی کرد، سەرچاوەکان رایانگەیاند کە وهزیرهی بهرگری سوریا سهردانی قامیشلۆی کردووه و دوای ئهو سەردانە گروپێک له گهنجانی کورد و عهرهبی ئهو شاره دژی رژیمی بهشار ئهسهد خۆپشاندانیان کرد و دروشمیان بەرزکردۆتەوە، کە دژی پەیوەندی نێوان قامشلۆ و ئەسەدن.
ئەمە واتای ئەوەیە کە پەیەدە رێگەخۆشکەرە بۆ ئەمجۆرە سەردان و پەیوەندیانە و ئەوان هەموو ئەو گومانانە بەراست دەردەخەن، کە ئەوەی پەیەدە لە کوردستانی رۆژئاوا دەیکات، وابەستەیە بە رژێمی سوریا. بۆیەشە فورات نیوز ناتوانێت ئەم پەیوەندییە بشارێتەوە و ئاشکرای دەکات کە بەناو ئیدارەکەی پەیەدە لەسایەی حکوومەتی سوریا بەڕێوەدەچێت.




