سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەدیب حەمید بریكاری ئەنجوومەنی ئاسایش
بەناوی بنەماڵەكەمانەوە پڕ بە دڵ سوپاسی گشت خزم و دۆستان و هەموو ئەو خوشك و برایانە دەكەین كە بە بەشدارییان لە پرسەی خوالیخۆشبوو ئەدیب حەمید كرد، خەم و ئازاریان سوك كردین. سوپاسی نوێنەرانی بەرێزان جەنابی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانتاران و پارێزگار و گشت دامودەزگا ئیداری و سەربازیەكانمان دەكەین. سوپاسمان ئاراستەی برایانی ئازیزمان لە ئاسایش و پۆلیس و لەشكری تایبەتی یەك دەكەین كە وێرای بەسەركردنەوە و بەشداری لە پرسە، لە میانەی بەرێوەچوونی پرسەدا بەردەوام هاوكارمان بوون و لە ژێر سەرما و باراندا ماندبوونێكی زۆریان چەشت. سوپاسی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی و نوێنەرانی سەرجەم لق و ناوچەكان دەكەین. سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنانە دەكەین كە بە بروسكە و تەلەفۆن هاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی. سوپاسی سەرۆك و جێگری دەزگای ئاسایش و بەرپرسانی هێزەكانی دژەتیرۆر دەكەین كە وەك هاوكارانی خوالێخۆشبوو بەردەوام بەسەریان دەكردینەوە. سوپاس و پێزانینی تایبەتمان ئاراستەی براگەورەمان كاك مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دەكەین كە بەراستی بە بەشدارییان لە پرسە و بەسەركردنەوەی بەردەوام ئەم خەمە گەورەیەی ئێمەیان زۆر سوك كرد. خوا پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە لەگەل رێزو پێزانین وسوپاسی دووبارەمان.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو
ئەدیب حەمید
8/12/2013




