به‌غدا به به‌رنامه ساڵانه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان كه‌مده‌كاته‌وه

سلێمانی – KDP.info/ وه‌زیری دارایی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌غدا به به‌رنامه ساڵانه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان كه‌مده‌كاته‌وه و بانكی ناوه‌ندیش هۆكاری ره‌وانه نه‌كردنی پاره‌یه بۆ هه‌رێم. بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی بانك له‌شاری سلێمانی رایگه‌یاند: حكوومه‌تی ناوەندی به به‌رنامه ساڵانه بودجه‌ی سیادی و حاكیمه زیاد ده‌كات هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات بڕی بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كورت بهێنێت. وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەوەشی راگه‌یاند: وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ساڵانه 17%ی بودجه‌ی عیراقمان پێبدرێت، كه چی كه‌متر 11% ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان. سه‌باره‌ت به‌كه‌می و نه‌بوونی پاره له‌بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بایز تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوەدا: کە ئەم حاڵەتش دیسان په‌یوه‌ندی به‌حكوومه‌تی ناوەندییەوه هه‌یه كه ته‌مویلی پاره ناكات، بۆیه بودجه‌كه‌و بڕی پاره‌ی پێویست ناگاته بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پێداویستیه‌كمان ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی بڕی پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بانكی ناوه‌ندی عیراق.




