دواى دوو رۆژ له كاره‌كانى، به‌یانى كۆتایى كۆنگره‌ى گردبوونه‌وه‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد ڕاگه‌یه‌نرا

لهه‌ڤجڤینا ئه‌ره‌بی ژبۆ سه‌رخستنا دۆزا كورد ل ژێر دروشما ئازادی و به‌هایێن ده‌مۆكراسیێ و ژیانا سڤیلتی و ده‌ستووری و رێزگرتن ل مافێن كه‌لان ژبۆ بریارگرتنا چارنووسێ، گه‌ره‌نتی یا براتی و وه‌كهه‌ڤی یا نه‌ته‌وه‌یی و ژیانا هه‌ڤبه‌ش ل رۆژهلاتا ناڤین، كو دوه ده‌ست ب كارێن خوه كر، د دویه‌م رۆژا كارێن خوه ده ب ئاماده‌بوونا ره‌وشه‌نبیر و هزرڤانان دو مژار خستن به‌رباس و لێكۆلینێ ـ
یه‌كه‌م بابه‌ت ده‌رباره‌ى ئه‌مازیق و ئیسلامى سیاسى بوو له‌لایه‌ن له‌یلا شافعى پێشكه‌ش كرا كه تێیدا باسى له ژیانى ئه‌مازیقیه‌كان و مێژوى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى كرد و تیشكى خسته سه‌ر لاوازى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مازیقه‌كان و ئیسلامى سیاسى , دوه‌م بابه‌ت سه‌باره‌ت به خه‌باتى میله‌تى كورد له توركیا‌و سوریا و ئیران له پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یى و رۆشنبیریه‌كان له‌لایه‌ن دكتۆر ته‌یسیر ئالوسى پێشكه‌ش كرا كه له ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه‌دا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى له رابردوودا به‌سه‌ر گه‌لى كورد هاتوون ، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هه‌وێنى كاره‌كان و ئێستاش خه‌بات له پێناو پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ن .
پاش پێشكه‌شكردنى بابه‌ته‌كانیش ده‌سته‌ى گشتى نوێى گردبونه‌وه‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد هه‌ڵبژێردران تا درێژه‌پێده‌رى ئه‌و كۆنگره‌یه‌بن و كاره‌كانیان له داهاتوودا ئه‌نجام بده‌ن .
له‌به‌شى كۆتایى دانیشتى دووه‌میشدا به‌یانى كۆتایى كۆنگره‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر كازم حبیب خوێندرایه‌وه .




