٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوری مالیكی دەستبەرداری سەرۆکایەتی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا– KDP.info/  لە هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، نوری مالیكی ته‌نها سه‌رۆكایه‌تیی حزبی ده‌عوه‌ ده‌كات و ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بێت بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی کە یەکیک لە سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا ، سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیک لە نوری مالیکی بە رای نیوزی راگەیاند: سه‌ركردایه‌تیی گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بڕیاریدا نوری مالیكی ئه‌مینداری گشتیی حزبه‌كه‌ ته‌نها سه‌رۆكی لیستی حزبه‌كه‌ی بکات و دەستبەرداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بێت، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا. سەرچاوەکە گووتیشی :له‌ هه‌مان هه‌ڵبژاردندا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌ركرده‌ له‌ حزبی ده‌عوه‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌كرێته‌ سه‌رۆكی لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌م دواییه‌ ئه‌و ئیئتلافه‌ چه‌ند دابەشبوونێکی به‌خۆوه‌ بینی، به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عیراق داو چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كیش له‌و ئیئتلافه‌ كشانه‌وه‌، وەک عیزه‌ت شابه‌نده‌ر كه‌ داڕێژه‌ری ستراتیژی سیاسیه‌ت و گه‌وره‌ دانووستانكاری ئیئتلافه‌كه بە کەسێکی هەر نزیکی نوری مالکی وەسف ده‌كرا. لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێكهاتووه‌ له‌ (حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و حزبی ده‌عوه‌-رێكخستنه‌كانی عیراق و كوتله‌ی سه‌ربه‌خۆكان و حزبی فه‌زیله‌ و رێكخراوی به‌در) و چه‌ند حزبێكی دیكه‌ی بچووك.

هەواڵی پەیوەندیدار