٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری دەرەوەی تورکیا : چاوەرێی دروستبوونی قەیران لە نێوان ھەولێر و بەغدا و ئەنقەرە مەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە – KDP.info /  وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە ھەر ھەرسێ لایەنی بەغدا و ئەنقەرە و ھەولێر ژیرانە مامەڵە لەگەڵ پرسەکان دەکەن.  لەکاتی گەڕانەوەی لە ئۆکرانیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد دادوئۆغڵو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تێدا رایگەیاند: تورکیا پەرە بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستانی عێراق دەدات، ھەموو کاتێک جەخت لەوە دەکەینەوە کە یەکێتی خاکی عێراق و یەکێتی سیاسی ئەو وڵاتە بۆ ئێمە گرنگە و با کەس پێشبینی دروستبوونی قەیران نەکات چوونکە هەوڵەکانی هەر سێ لایەن ھەولێر و بەغدا و ئەنقەرە بەرەو ریککەوتن هەنگاو دەنێن و ھەموو کاتێک ژیرانە ھەڵسوکەوت دەکەن.  وەزیری دەرەوەی تورکیا  گووتی ئێراق و هەرێمی کوردستان گر نگن چوونکە ئێمە باس لە وڵاتێک دەکەین کە پێداویستی وزەی تورکیا دابین دەکات.لە وەڵامی پرسیاری ئەوەدا کە بانگەشە دەکرێ حکوومەتی عێراق بە مەرجی رادەستکردنەوەی تارق ھاشیمی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگای بە تەنەر یڵدز وەزیری وزەی تورکیا داوە بەشداری کۆنفڕانسی وزە لە ھەولێر بکا ، داودئۆغڵو گوتی:  پێویستە بایەخ بەو جۆرە ھەواڵە دروستکراوانە نەدرێ. نە لە کاتی سەردانی من نە لەسەردانی وەزیری وزە بۆ عێراق وەکو مەرجێکی پێشوەخت یان بەھەر شێوەیەکی دیکە ئەو داوایەمان لێنەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار