٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگادارییەک ده‌درێته‌ دانیشتوانى سلێمانى

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێرKDP.info/ هێڵی دووەمی  ئاوی دوكان - سلێمانی لەگەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی شكاوە و بەو هۆیەشەوە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەك بێ ئاو دەبێت.ئامانج جەلال لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆSNN ڕایگەیاند، بەهۆی كاركردنی كۆمپانیایەك لەگەڕەكی قولەرەیسی هێڵی دووەمی ئاوی دوكان – سلێمانی توشی بەركەوتن بووە و بەو هۆیەوە بۆری ئەوهێڵە شكاوە.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی وتیشی، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لة 6/12 تا 9/12لەو هێڵەوە دابەشكردنی ئاو بۆ زۆرێك لەگەڕەكەكانی شاری سلێمانی و گەڕەكەكانی قڕگەو  قەزاو ناحیەكانی چەمچەماڵ و تەكیە و شۆڕش و گۆپاڵەو بازیان و ئەڵڵایی و پیرمەگرون  دەوەستێت، لەئێستاشدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو هێڵەن، بۆ ئەوەی بەزووترین كات دابەشكردنی ئاو لەو هێڵەوە دەست پێبكاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئەو هێڵە چاك دەكرێتەوە لەهێڵی یەكی ئاوی دوكان – سلێمانی و  پرۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاو دابین دەكرێت بۆ گەڕەكەكانی شار سلێمانی، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا دابەشكردنی ئاو كەمدەبێتەوە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین ئاو بەفیڕۆنەدەن.

ئامانج جەلال تەئكیدیشی كردەوە، هەر كۆمپانیایەك ببێتە هۆی شكاندنی بۆری ئاو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە غەرامەدەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار