وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ فریاكه‌وتنی ڕووداوه‌كان كۆپته‌ر ده‌كڕێت

هه‌ولێرKDP.info-/ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چوار هێلیكۆپته‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی ده‌كڕدرێن.
ملازمی مافپه‌روه‌ر ڕێكان جه‌مال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی بهدهزگاكانی راگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی فریاگوزاری هاووڵاتیانو خێرا ڕاییكردنی كاره‌كانیان، داوایانكردووه چوار هێلیكۆپته‌ریان بۆ دابین بكرێت، گوتیشی:خۆشبه‌ختانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌مان دراوه‌و به‌ڵێندراوه چوار هێلیكۆپتهرمان بۆ بكڕدرێت.
ڕێكان جه‌مال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رقاڵی ڕێكخستنی ئه‌و ڕێكهوتنامهیهن بۆ كڕینی فڕۆكه‌كان، چونكه كڕینی فڕۆكه له‌هه‌ر وڵاتێك بێت، كارێكی ئاسان نییه.
به‌وته‌ی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی، كڕینی فڕۆكه‌ی فریاگوزاری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، كارئاسانییه‌كی باش ده‌بێت، بۆ زوو ڕاییكردنی كاره‌كانیان له‌كاتی ئاگركهوتنهوهو لافاوو هه‌ر ڕووداوێكی دیكه‌دا.




