٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەیوەندییەكانی توركیا و ئێسرائیل بەرەو باشبوون دەچن

سەرچاوە: KDP.info

توركیا-KDP.info/ وەزیری ژینگەی ئیسرائیل رایگەیاند كێشەكانی نێوان ئیسرائیل و توركیا چارەسەر دەبن و هاوڵاتیانی هەردوولایش چاوەڕوانی باشبوونی پەیوەندییەكانن.

بەپێی هەوڵێكی (AA) وەزیری ژینگەی ئیسرائیل ئەمیر پێرێز ڕایگەیاند: من لەسەنگەری ئاشتیم لە ئیسرائیل، زۆر باوەڕم بەوەیە كە فەڵەستینیەكان مافی دامەزراندنی دەوڵەتیان هەیە، لێرەدا باس لە دوو دەوڵەت و دوو نەتەوە دەكەم.

پێرێز لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ١٨ لایەنی دەوڵەتان كە بەسەرپەرشتیی ئەرۆدغان بایراكتار بەڕێوە چوو، لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و وڵاتەكەی گوتی: لە ئیسرائیلەوە هاتووم، بەڵام لە فاس لەدایك بووم. خەڵكی ئاك دەنیزم، وەك ئاك دەنیزیەك لەیەكەوە نزیكین، گرنگی زۆر بە دەریا دەدەم.

گوتیشی: "%٩٠ ی ئیسرائیل لە ناوەوەی پارێزگاكان و %٦٠ لە كەرتی كەنارەكان دەژین، دانیشتوانی ئیسرائیل لەهەر كیلۆمەترێكدا نزیكەی ٢٥٣ كەس هەیە، لە ناوچەكانی كەرتی كەناری تەل عەفیف بۆ هەر كیلۆمەترێك ٢ هەزار كەس هەیە. دانیشتوانی ئیسرائیل بەرامبەر وڵاتانی پێشكەوتوو زیاتر لە گەشەسەندندایە، لەگەڵ سەرجەم ئەو كێشانە گەشەسەندن و ژێرخان روبەڕووی فشار بوونەتەوە، كەرتی كەنارەكان لەژێر فشاردان.

وەزیری ژینگەی ئیسرائیل لەبەردەوامی قسەكانیدا گوتی: لەگەڵ سەرجەم ئەوانە پێویستە گرنگی بە بەرزكردنەوەی شێوە و روخساری ژینگە بدەین لەڕووی پاكیی هەوا و جوانیی شار و خاوێنكردنی، پێویستە رێگاكانی رێكردن و پیادە و پاسكیلسواری زیاتر بایەخیان پێبدرێت، ئەمانەش دەبێ لە ناوچە كەناریەكان بەشێوەیەكی باش ئەنجام بدرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار