٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گوشاری سەلەفییەكان بۆ سەر كوردانی رۆژهەڵات

سەرچاوە: KDP.info

جوانڕۆ-KDP.info/ لە درێژەی هێرش و گوشاری گروپە توندڕەوە سەلەفییەكان بۆ سەر كوردانی رۆژهەڵاتدا، رۆژی هەینی گروپێكی سەلەفی لە شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان هێرشیان كردە سەر كۆمەڵێك گەنجی شارەكە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی كوردپا بڵاویكردەوە كە گروپێكی سەلەفی هێرشیان كردووەتە سەر چایخانەیەكی شاری جوانڕۆ و دەستیان بە لێدانی كۆمەڵێك گەنجی نێو چایخانەكە كردووە و بە هۆی ئەو رووداوەوە ژمارەیەكی گەنج بە سەختی بریندار بوونە.

بە پێ شاهێدحاڵی رووداوەكە، ژمارەیەك سەلەفی هێرشی چایخانەیەك لە گەڕەكی بابەجانی لە شاری جوانڕۆیان كردووە و سەرەڕای تێكدان و شكاندنی شت و مكی نێو چایخانەكە هاوكات دەستیان بە لێدانی كۆمەڵێك گەنج كردووە و بە هۆی ئەو لێدانانەیش زیاتر لە 6 گەنج بە سەختی برینداربوونە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە ئەمە چەندین جارە سەلەفییەكان لە شارەكانی بوكان و جوانڕۆ هێرشی سەر گەنجانی رۆژهەلاتی كوردستان دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار