٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەیلا زانا: قۆناغی چارەسەری جیاوازترە لە قۆناغەكانی پێشووتر

سەرچاوە: KDP.info

بروكسل-KDP.info/ لەیلا زانا لە میانی پێشكەش كردنی گوتارێك لە كۆنفرانسی كورد و تورك لە پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد زۆر جیاوازترە لە قۆناغەكانی پێشووتر.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری باكووری كوردستان لەیلا زانا لە كاتی پێشكەش كردنی گوتارێك لە كۆنفرانسی كورد و تورك لە پەرلەمانی ئەوروپا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی لە توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە ئەو قۆناغە قۆناغێكی زۆر هەستیار و جیاوازە.

لەیلا زانا ئاماژەی بەوە كردووە كە جیاوازی ئەو قۆناغە لە قۆناغ و پرۆسەكانی پێشتووتر ئەوەیە كە ئەو قۆناغە لە لایەن دوو سەركردەی بەهێزەوە بەڕێوە دەبرێ و نەتەنیا سوودی بۆ توركیا و كورد نییە بەڵكو كاریگەریشی لە سەر ناوچەكە دەبێت.

لەیلا زانا لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا پشتگیری خۆی بۆ سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ دیاربەكر و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیا دەربڕی و رایگەیاند كە ئەو جۆرە سەردانانە خزمەتێكی زۆری بەرەو پێشەوە بردنی قۆناغی چارەسەری دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار