دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: ئیدانەی کوشتنی کاوە گەرمیانی دەکەین و با تاوانبارانیش سزای یاسایی بدرێن

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ دوای ئەوەی شەوی رابردوو رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو لەبەردەم ماڵەکەی دەستڕێژی گوللەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی ئەم کردەوە ترسناکەی کرد و داواشی کرد کە تاوانباران بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.
لەم رونکردنەوەیەدا مەکتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بەداخەوە دوێنێ شەو، رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو شەهید کرا، ئەم کارە نامرۆڤانەیە بە توندی ئیدانە دەکەین و داواش لە دامودەزگا بەرپرسەکانی ناوچەکە دەکەین بەزووترین کات تاوانباران بدۆزنەوە و دادگایی بکرێن و بە سزای یاسایی بدرێن، بۆ ئەوەی کەس ئیرادە نەکات کاری لەمجۆرە دووبارە بکاتەوە و یاساش رێرەوەی ئاسایی خۆی وەربگرێت.
پێویستە دەزگا بەرپرسەکان لەتەک دۆزینەوە و دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەم کارە نامرۆڤانەیە، هەمیشە بۆ پاراستنی ئاسایش و گیانی هاووڵاتیان و بەتایبەتیش رۆژنامەنووسان وەکو هەمیشە هاوکاری پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی رەوشی ئارامی کوردستان و ئازادی را دەربڕین و بڵاوکردنەوە هەمیشە لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگای کوردستان بەرێوەبچێت، چونکە ئەم کارانە دەبنە مایە شێواندنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان و ترساندنی هاووڵاتیان، بۆیە ئاشکراکردنی تاوانبارەکان، هەم دڵی خانەوادەکەی ئارام دەکاتەوە و هەمیشەش راستییەکان وەکو خۆیان ئاشکرا دەبن و هاوکارە رۆژنامەنووسەکانیشی دەتوانن باشتر لە کەشی ئارامدا کارەکانیان راپەڕێنن. لە کۆتایدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی کاک کاوە گەرمیانی و هاوپیشەکانی دەکەین.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
