دێلی تەلەگراف: سعودیە چاو بە قەدەغەکردنی هاژۆتنی ئۆتۆمبێل لە لایەن ئافرەتانەوە دەخشێنێتەوە

سعودیە چاو دەخشێنێتەوە بە یاسای قەدەغەکردنی هاژۆتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن ئافرەتانەوە کە بۆتە جێگەی مشتومڕێکی زۆر. هەردوو جالاکوانی سعودی عەزیزە یوسف و هالە ئەلدوسەری رایانگەیاند کە لەنێو باڵەخانەی وەزارەتی ناوەخۆ دیداری ئەمیر محەمەد بن نیافیان کردووە و ئەویش پێی گوتون کە دڵنیا بن ئەم مەسەلەیە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و جاوەروان دەکات ئەنجامەکانی باش بێت. ئەمیر نایف گوتیەتی ئەم قەدەغەکردنە لە ئاستی جیهان بێ هاوتایە، ئەم مەسەلەیە دەسەڵاتی یاسادانان بڕیاری لێدەدا، لە سعودیە ئەنجوومەنی شورا بۆ دانانی یاسا هەیە و یاساکان پێشنیار دەکات بۆ پاشای وڵات. بۆیە یوسفی رەچاوی ئەوە دەکات بۆ رێگە دان بە ئافرەتان تاکو بتوانن ئۆتۆمبێل لێبخوڕن، پاسای سعودییە یاسایەک دەربکات. پۆلیسی ئەو ولاتە رایەگاندووە کە سانزدە ئافرەتیان گرتووە، کە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی مانگی رابردوو، بۆیە ئەو ئافرەتانە سەرباری سزادانی دارایی، باوانیان ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت پشتگریری نامەیەک بە سعودیە بدەن ئافرەتەکانیان کارێکی لەمجۆرە دوبارە ناکەنەوە.




