دێلی تەلەگراف: مەلالا یوسف لەسەروی لیستی ١٠١ کەسایەتییە ئاسیاییەکانی بەریتانیایە

لەم لیستەدا سەدو یەک کەسیاتەی کاریگەری ئەسیایی کە لە بەریتانیا دەژین لە بواری بازار و راگەیاندن هەڵدەبژێردرێت، ئەمساڵ مەلالا یوسفی پاکستانی لە پێشەوەی ناوەکان هاتووە، ئەم ئافرەتە گەنجە لەبەر رەتکردنەوەی هەرەشەکانی تالیبان کە واز لە خوێندن بهێنێت، بە گولە لێیدرا و بەسەختی بریندار بوو. مەلالا یوسف لە پێسەوەی ئەو لیستەیە کە وەکو کەسایەتی کاریگەری ئاسیایی دەرکەوتوون و لە بەریتانیا دەژین، دوای ئەویش نوێنەری کرێکاران (کیس فاز)ە هەروەها ئەم ئافرەتە گەنجە پاکستانییە لە نێو بیست کەسایەتییە دیارەکانیش ناوی هاتووە. ئەم لیستە سێ ساڵە ئامادەکاری بۆ دەکرێت، ئەو هاووڵاتییە ئاسیاییانە دەگرێتە لە بوارە جیاکانی ژیان رۆلیان هەبووە و لەبەریتانیا دەژین. ئەمساڵ لە بواری سیاسی هەڤدە کەسایەتی رێزیان لێنراوە.




