ئەندپێندنت: باران بارینی زۆر هەڕەشە لە هەژارانی عێراق دەکات

ئەو باران بارینەی زۆرەی ئەم دواییەی عێراق بۆتە هەرەشە بۆ سەر ژیانی هەژاران، لافاوە کاولکەرەکە وای کردووە گوندنشینەکان بێ جێگەو رێگە بن، لەتەک ئەوەشدا حکوومەت هیچ هاوکارییەکی پێشکەش نەکردوون. راستە سەدام حوسێن رۆیشت بەڵام سەبارەت بە زۆربەی عێراقییە هەژارەکان، بارودۆخیان زۆر باشتر نەبووە. لە ماڵی خەڵک لە دەیان گوندا لەبەر ئەم باران بارینە کاول بووە، هەندێک گوتیان کە لەسەردەمی باوکیشیان لافاوی وەها روی نەداوە. بارێکی زۆر لە ناوەراست و خوارووی عێراق و باکوری سعودییە باری، بووە هۆکاری تێکدانی خانوو، باڵاخانە و دامودەزگا و خراپبوونی رێگا و ئۆتۆمبێل.
نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەخنەی لە رکابەرە سیاسییەکانی گرت کە سیستەمی ئاوەڕۆکانیان تێکداوە، هەروەها پسسپرەکانی ئەم بوارە گوتیانە لە ساڵی ٢٠٠٣ەو حەوت ملیار دۆلار بواری چاکردنی ئاوەڕۆکانی بەغدا خەرج کراوە، بەڵام لەبەر گەندەلی و نەبوونی توانای چاککاری، نەتوانراوە ئەم بوارە چاک بکرێت.




