٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازاد جوندیانی: تیرۆرکردنی کاوە گەرمانی کارێکی قێزەوەنە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - تایبەت بە  KDP.info/  دوێنێ شەو کاوە گەرمیانی رۆژنامەنووس بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس لەبەردەم ماڵەکەی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دەدرێتە بەر گوللە و گیانی لەدەست داوە. لەبارەوە بەرپرسی دەزگای راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە رونکردەوەیەکدا ئیدانەی ئەم کارە دەکات بە قیزەوەنی ناو دەبات.

 لەمبارەوە بەرپرسی دەزگای راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئازاد جوندیانی رونکردنەوەیەکی وەکو ئیدانەی ئەم کارە بڵاوکردۆتەوە کە دانەیەکی نێردراوە بۆ    KDP.infoدەڵێت:  ئیدانەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی دەکەین و تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی و لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا، كارێكی قێزەونە و بەتوندی ئیدانەی دەكەین و داواش لەلایەنە ئەمنییە بەرپرسەكان دەكەین بەزوترین كات تاوانباران بدۆزنەوە و رادەستی دادگایان بكەن، تا بەتوندترین سزای یاسایی بگەیەنرێن. هاوكات ئازاد جوندیانی پرسە و هاوخەمی خۆی و مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی ئاراستەی كەس و كار و هاورێیان و هاوپیشەكانی  كاوە گەرمیانی دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار