چه‌ند چه‌كدارێك رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانیان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی کوشت

گەرمیان –/ KDP.info چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله‌و ده‌یكوژن. ئەمشەو لەشاری كەلار، دەستڕێژی گوللە لە رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی كرا‌و لە ئاكامدا گیانی لە دەست دا. عەمید محەممەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان راگەیاند: تەقە لە رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی، سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ و پەیامنێری ئاوێنە كراوە و دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار، گیانی لە دەست داوە. شایەنی باسە كاوه گه‌رمیانی په‌یامنێری هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ و په‌یامنێری رادیۆی ئازادی بووە و چه‌ند جارێكیش له‌سه‌ر بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كانی رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه. وەک خۆی رایگەیاندبوو، چەند کەسێک پێشتر هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە.




