٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەشواق جاف: ئۆپراسیۆنی دیجلە پاشەكشە بكا و هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ كەركووك دروست بكرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: كردە تیرۆریستیەكەی سەر دەزگای هەواڵگیری لەكەركووك سەلماندی ئۆپراسیۆنەكانی دیجلە شكستی هێناوە و لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پێویستە دۆسیەی ئەمنی پارێزگاكە رادەستی هێزی ناوخۆ بكرێ هێزێكی تایبەتیش بەناوی دژە تیرۆر بەتایبەت بۆ كەركووك پێكبهێرێ.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف، بەKDP.infoی راگەیاند : رووداوی هەڵكوتانە سەر دەزگای هەواڵگیری عێراق لەكەركووك سەلماندی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیجلە پێویستە هەڵبوەشێنەوە یا لانی كەم پاشەكشە بكەن چونكە نەیتوانیوە بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە، دۆسیەی ئەمنی پارێزگای كەركووك رادەستی هێزی ئاسایش و پۆلیسی كەركووك بكرێ و ئەو هێزەش رێكبخرێتەوە.

پاراستنی ناوخۆی پارێزگاكان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەرێی پلانێكی ئەمنی تۆكمە، زانیاری هەواڵگیری، دابینكردنی ئامێری پێویست بەتایبەت ئامێری ئاشكراكردنی تەقەمەنی دەبێ نەك هێزی سەربازی كە سوپا تایبەتە بەپاراستنی سنوورەكانی وڵات.

باسی لەوەش كرد، كردە تیرۆریستییەكەی كەركووك دوای ئەوە هات كە خورماتوو داوای كرد بگەڕێتەوە بۆ كەركووك، تا لەم رێیەوە ئەو پەیامە بگەیەنن كە دەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی كەركووك ناتوانن هاوڵاتیانیان بپارێزن.

لەبارەی پێویستی پارێزگاكە بەهێزەی دیكە گوتی، هێزی دژە تیرۆری كوردستان بەردەوامە لەخزمەتی سەلامەتیدا بوونە بۆ كردەكەی ئەمجارەش بەتەنگ كەركووك ەوە هاتن، داواكارم لەبەرپرسانی پەیوەندار كەهێزێكی راهێنراو بەناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تایبەت بۆ پارێزگای كەركووك دروست بكەن تا بەشێوەیەكی وریایانە و دەمودەست بەرەنگاری تیرۆریستان ببنەوە و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی پارێزگاكە بپارێزن.

پتر گوتی، ئەو تیرۆریستانەی پلانیان دانابوو بۆ تێكدانی ئاسایشی كەركووك ئەوانە هەرچەندە پلانەكانیان بەهێزە بەڵام لەخەیاڵدا دەژین چونكە دەزگا ئەمنیەكانی كەركووك پلانی تۆكمە و بەهێزیان هەیە، بەتایبەت فەرماندەیەكی وەك عەمید سەرحەد قادر و پۆلیسەكانی قەزاوناحیەكانی كەركووك رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لەپێشتر و لەئێستادا لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.

ئەوەشی گوت، داواكارم دۆسیەی ئەمنی پارێزگای كەركووك بدرێ بەهێزی ناوخۆ لەگەڵ ئەوەشدا ریزەكانی هێزی ناوخۆ رێكبخرێ، دەبێتە هۆی دروستبوونی پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان ئەو هێزانە لەو رێبەشەوە زانیارییە هەواڵگیریەكانیان بەهێزتر دەبێ و ئاگاداری كاری یەكتر دەبن.

ئاماژەی بەوەش كرد، چەند جارێك چەند كەسایەتی یا لایەنی پەیوەندار رەخنەیان گرتووە لەئەدای هێزەكانی ناوخۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، جارێكی دیكە رێگە بەوانە نەدرێ كە رەخنە لەهێزەكانی ناوخۆی كەركووك بگیرێ، بەو هۆیەی هێزەكانی ناوخۆ هاوڵاتیان دەپارێزێ و بەرەنگاری تیرۆریستان دەبێتەوە.

جەختی لەوەش كردەوە، ئامانجی هەرە گەورەی تیرۆریستان ئەوەیە كێشە دروست بكەن لەنێوان پێكهاتەكانی كەركووك دا بەو هۆیەی فرە پێكهاتەیە و وەكو برا چەندین ساڵە پێكەوە دەژین، پێشتریش بەعس هەمان هەنگاوی دەنا بۆ تێكدانی برایەتی لەكەركووك دا بۆیە پێویستە هەموولا ئەو برایەتیەیان بپارێزن و یارمەتیدەری هێزەكانی ناوخۆ بن، چونكە دەبینین ئەو هێزە بەردەوام سوورە لەسەر ناوبردنی تیرۆریستان و تیرۆریستانیش ئەوانیان بۆ چەندین جار كردووەتە ئامانج.

لەهێرشی تیرۆریستاندا رۆژی 4ی تشرینی یەكەمی 2013 بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری كەركووك، شەڕوپێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی ئەو شارە 115 كەس بوونە قوربانی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار