٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەماوەیەکی نزیکدا لایەنەکان لیژنە پێکدێنن بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، لەماوەیەکی نزیکدا لایەنەکانی بەشداری لەحکوومەت ده‌کەن و لیژنە پێکدێنن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم.

عەبدوڵلا حاجی مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەوان بەفەرمی بڕیاریانداوە بەشداری لەکابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن و لەماوەیەکی نزیکدا ئەو لایەنانەی ئارەزوی بەشداریکردن لەکابینەی نوێی حکوومەتدا ده‌کەن لیژنە پێکدێنن و لیستی زۆرینەش لیژنەیەک پێکدێنێت و گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتدا ده‌کەن.

عەبدوڵلا حاجی مەحمود گوتیشی: سەردانە رسمیەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان تەواو بووە و لەئێستادا کاری پێکھێنانی حکوومەت بە لیژنەکان دەسپێردرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی پێکھێنانی کابینەی نوێ دیاری نەکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە نێچیرڤان بارزانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ سەردانی ھەموو ئەو لایەنانەی کردووە کە لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کورسیان بەدەست ھێناوە بۆ وەرگرتنی رایان لەبارەی بەشداریکردنیان لەکابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار