تەقینەوەیەک لهنزیک ناوچەی پارتی لەقەرەتەپە روویدا

قەرەتەپە-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەقەرەتەپە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەنزیک ناوچەکەیان روویدا، لەئاکامدا ھاووڵاتیەک گیانی لەدەستدا.
سەباح برایەتی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەقەرەتەپە بەkdp.infoراگەیاند:پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ لە قەرەتەپە بۆمبێک لەنزیک ناوچەی پارتی تهقییهوه، لەئاکامدا ھاووڵاتیەک بەناوی عامر شاکر گیانی لەدەستدا کە خەڵکی قەرەتەپەیە.
سەباح برایەتی گوتیشی: تەقینەوەکە زەرەری مادیشی بەشوێنی رووداوەکە گەیاندووە، بەڵام ئەوان ھیچ زەرەرێکیان پێ نەگیشتووە.




