٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وادەی نوێکردنەوەی تۆماری ناوی دەنگدەران درێژکرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت KDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری ناوی دەنگدەران تاوەکو نۆی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە.

عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ دواین وادەبوو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری ناوی دەنگدەران، بەڵام لە بەر ئەوەی خەڵکێکی کەم سەردانی بنکەکانی کردووە ماوەکە درێژکرایەوە تاوەکو نۆی ئەم مانگە.

عەبدوڵرەحمان خەلیفە گوتیشی: داوا لە خەڵک دەکەین سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری ناوی دەنگدەران بکەن، بۆ دڵنیابوون لە ناوەکانیان.

خەلیفە راشیگەیاند: تاوەکو ئێستە تەنیا دوو ھاوپەیمانیەتی بەدەست ئەوان گەیشتووە کە ھێشتا پەسەند نەکراون، بەڵام ئەمەش ئەمڕۆ وادەکەی تەواو دەبێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستە ھیچ ھاوپەیمانیەتییەکی کوتلە کوردییەکانیان بەدەست نەگەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار