٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانە نزیکەکانی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتی لێدەکەن

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-  KDP.info/ لەسەروبەندی نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق، پەرلەمانتارێكی نزیك لە ئیئتلافەكەی نوری مالیكی جیابۆوە. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە عێراق ، عزەت شابەندەر لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا كشاوەتەوە و لە هەڵبژاردنی داهاتووشدا بە لیستێكی جیا بەشداری‌ دەكات. شابەندەر بە یەكێك لە كەسایەتیە زۆر نزیكەكان لە نوری‌ مالیكی دەدرێتە قەڵەم و لە چەندین قەیراندا كە رووبەڕوی‌ مالیكی دەبویەوە، زۆر بە توندی بەرگری‌ لێدەكرد تا ئەو ڕادەیەی‌ كە بەهۆی‌ لێدوانەكانیەوە گرژی‌ لە نێوان مالیكی و نەیارەكانی دروست دەبوو. بەپێی ئەو زانیارییەکانی گەیشتوو،  سێ رۆژ لەمەوبەر شابەندەر لەگەڵ سەدر دیداری‌ ئەنجامداوە و گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە دەبێ واز لە نوری مالکی بێنێت ، پێشتریش باسی زۆر هەبوو کە حوسێن شەهرستانی جێگری سەرک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ووزە. بەهۆ سیاسەتەکانی ناوبراو ەوە لە بارەی نەوتی عێراق لە گەڵ نووری مالکی کەوتۆتە کێشە و ئەگەر هەیە ئەویش هاوشێوەی شابەندەر بە لیستێکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەشدار بێت. شایەنی باسە : پێشتر عیزەت شابەندەر لەناو لیستی‌ عێراقیەدا بوو، بەڵام لەو لیستە كشایەوە و چووە ناو لیستی‌ دەوڵەتی یاسای  سەر بە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار