دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا: حکومه‌تی سوریا هه‌وڵێکی به‌رده‌وام ده‌دات تا سه‌رهه‌ڵدان بگۆڕێت بۆ شه‌ڕی ناوخۆ

له‌دیداریكدا له‌گه‌ل ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ڕایگه‌یاند حكومه‌تی سوری به‌رده‌وامه له نانه‌وه‌ی شه‌ری تایفه‌گه‌ری له وڵات و پلانه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نانیش ڕووبه‌ڕووی شكست ده‌بێته‌وه.
دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا هەروەها ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ڕه‌وشی سوریا زۆر ئاڵۆزه و حکومه‌تی وڵاته‌که‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه تا سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا وه‌ربچه‌رخێنێت بۆ شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا و لایه‌نه‌کانی تریش هه‌موو توانای خۆیان به‌کار ده‌هێنن تا سوریا نه‌که‌وێته ناو شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا گووتیشی ئه‌وه‌ی له سوریادا ڕووده‌دات هاوکاته له‌گه‌ڵ پلانه‌که‌ی کوفی ئه‌نان، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب، و گوتی:" ته‌نها له ماوه‌ی نزیکه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی که چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریان زیاتر له سێ هه‌زار که‌س له گه‌لی سوریا کوژراون".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سور که چاودێری په‌یماننامه‌ی ژنێف ده‌کات ده‌ڵێت ئێستا شه‌ڕ له سوریا سنوری سێ هه‌رێمه‌که‌ی به‌زاندووه (ئیدیلب و حومس و حه‌ما) و شه‌ڕ شوینی تری سوریای گرتۆته‌وه.
به‌پێی په‌یماننامه‌ی ژنێف هێرشکردنه سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیڵ و په‌لاماردانی کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی و تێکدانی خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کانی وه‌ک ئاو و وزه‌ی کارەبا قه‌ده‌غه‌ن و ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره کارانه بکه‌ن ده‌شێت به تاوانه‌کانی شه‌ڕ دادگایی بکرێن.




