عه‌مید سه‌رحه‌د قادر : ئەو پێنج تیرۆرستەی کوژراون، ناسنامەیان پێنەبووە

کەرکووک - KDP.info/ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركووك ره‌تیكرده‌وه ناسنامه‌ی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ئاشکرا بووبێت كه شه‌وی رابردوو روبه‌ڕووی هێزه‌كانیان بوونه‌وه. عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركووك بە KDP.info ئه‌و پێنج تیرۆریسته‌ی له‌ناو باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری بوون ئێمە كوشتومانن و هیچ ناسنامه‌یه‌كیان پێ نه‌بووه. ئەوەش درۆیەکی زەقە کە باس بکرێت ناسنامەیان پێبووە. له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی كه‌ركووك، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی روبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بووه. عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركووك سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه بێ ناسنامه بوون، كه‌چی ئێستا باس له ناسنامه‌یان ده‌كرێت. شایەنی باسە پێشتر پارێزگاری كه‌ركووك بە رادیۆی دەنگی ئەمەریکای رایگه‌یاندبوو یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی روبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه ده‌ستگیركراوه و ئیعتیرافی كردووه له‌سه‌ر كاره‌كانیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان.




