وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كرد و لەگەڵ سەرۆكی دەوڵەت شێخ خەلیفە كۆبووەوە

دوبەی-KDP.info/ وەزیری دەرەوەی ئێران محمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەردانێك گەیشتە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و لەگەڵ سەرۆكی دەوڵەتی میرنیشین شێخ خەلیفە بن زیاد ئالناهیان كۆ بووەوە.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی رەسمی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، سەرۆكی دەوڵەت شێخ خەلیفە لە كۆشكی الراڤدا لە شاری العین لە باشووری دوبەی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف كردووە.
لە كۆبوونەوەی نێوان جەواد زەریف و شێخ خەلیفەدا باسی بارودۆخی ناوچەكە، جیهان و پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا زەریف باسی سیاسەتی حكومەتی نوێی ئێران و ویستی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی كەنداودا كردووە. دوای ئەو كۆبوونەوەیە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هەر یەك لە جێگری سەرۆكی دەوڵەت، سەرۆكوەزیران و میری دوبەیدا كۆ بووەوە.




