بهسیاسەتی نەوتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوسەنگییە سیاسییەكانی ناوچەكەی گۆڕا

نیویۆرك-KDP.info/ لە بەردەوامی رەنگدانەوەكانی هەوڵدانەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەناردە كردنی نەوت لە رێگای توركیاوە بۆ بازارەكانی جیهان، رۆژنامەی نیویۆرك تایمس بابەتێكی نووسیوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە سیاسەتی نەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆكاری گۆڕینی هاوسەنگییە سیاسییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.
لە بەشێكی دیكەی ئەو بابەتەدا ئاماژە بەوە دراوە كە كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتی ناوچەكەن و چەندین ساڵە بۆ گەیشتن بە مافەكانی خۆیان لە ئێران، عێراق، توركیا و سوریا تێكۆشیون بەڵام بە هۆی هاوسەنگییە سیاسییەكانی رابردوو نەیانتوانیوە بە پێ پێویست بگەنە مافەكانی خۆیان، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەستێرەی كورد گەشاوەتەوە و سیاسەتی نەوتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆكاری گۆڕینی هاوسەنگییە سیاسییەكانی ناوچەكە و ئەمەیش كاریگەریەكی یەكجار زۆر دەكاتە سەر تێكۆشانی كورد بۆ گەیشتن بە مافەكانی خۆی.




