نێچیرڤان بارزانى: چوار ساڵى قۆناغێكى ته‌واو نوێمان له پێشه

هه‌ولێر-KDP.info/ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانی ڕاسپێردراوى پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكى باڵاى پارتى، له‌گه‌ڵ لایه‌نه كریستیانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ قه‌واره‌ى ئه‌بنائولنه‌هره‌ین، گردبوونه‌وه‌ى كلدانى سریانى ئاشوورى، ئه‌نجومه‌نى گه‌لى كلدانى سریانى ئاشوورى، پارتى نیشتمانیى ئاشوورى، پارتى دیمو‌كراتى بێت نه‌هرێن و ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى كلدانى؛ كۆ بووه‌وه.دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شدا نێچیرڤان بارزانی و ڕۆمیۆ هه‌كارى سكرتێرى گشتیى پارتى دیمو‌كراتى بێت نه‌هرێنبه نوێنه‌رایه‌تیى لایه‌نه كریستیانه‌كان باسیان له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه كرد و وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
سه‌ره‌تا ڕۆمیۆ هه‌كاری ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى گوتی: وه‌ك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چاوی بكه‌وێ به هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ چۆنیه‌تیی به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردسنان له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمدا. هیوادارین به زووترین كات ئه‌م كابینه‌یه پێك بێ و حكوومه‌ت بكه‌وێته ئیش و كاره‌كانی خۆی بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كانه‌وه. ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر ئه‌رێنى بوو توانیمان بیر و بۆچوون و چۆنیه‌تیی به‌شداریكردنمان له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تدا بۆ جه‌نابیان و شاندی یاوه‌ریان بخه‌ینه ڕوو.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی گوتی: زۆر سوپاس بۆ هاتنیان، بڕیاری ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و دیدارانه به‌رده‌وام بێت، هیوادارین له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و حزبانه بكه‌ینه‌وه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و سوپاسیان ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ ئێمه‌یان قبووڵ كرد و ته‌شریفیان هێنا بۆ ئێره.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستاندنی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه، له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین، خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدار بوون له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا؛ پشتگیریی خۆیان بۆ پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان بیر و بۆچوونی خۆیان هه‌یه، ئێمه‌ش ئه‌وه به ئاسایی ده‌زانین، ئه‌و خاڵه‌ی ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م، هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه كه ژماره‌یان چه‌نده، په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه گه‌لی كلدانی و ئاشووری و سریانی ڕه‌گ و ڕیشه‌كی زۆر قووڵی مێژوویی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، ژماره‌یان هه‌ر چه‌ند بێت؛ به‌ڵام ئه‌م ڕیشه مێژووییه وا ده‌كات كه هه‌میشه به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یریان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتى: له ڕۆژانی سه‌ختدا پێكه‌وه بووین، كاتێك گونده‌كانی كوردستان خاپوور ده‌كران، پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌و گونده مه‌سیحینیشینه یان موسڵماننشینه، هه‌موومان به یه‌كه‌وه تاوانبار ده‌كراین كه ئه‌ویش ئه‌وه بوو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بووین. لێره‌وه پێكه‌وه بووین و گوندی موسڵمان و مه‌سیحیشیان تێكدا، كڵێسه و مزگه‌وتیشیان تێكدا، ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه له ئه‌نفالیشدا چیان به‌سه‌ر كورددا هێنا؛ به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه قه‌ده‌ری ئێمه پێكه‌وه‌ژیانه و ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان ده‌كه‌ین ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه، وه‌كوو هاووڵاتییه‌ك كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و ئه‌وه‌ی نه‌مانكردووه ئه‌ركی ئێمه‌یه كه ده‌بێت به‌جێی بگه‌یه‌نین. ئه‌مه نه بۆ موجامه‌له‌ی خۆیان و نه بۆ هیچ لایه‌نێكی تره چ له ده‌ره‌وه‌ی یان ناوه‌وه‌ی كوردستان، یان له هه‌ر شوێنێك بن.
نێچیرڤان بارزانى به‌رده‌وام بوو: ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌كوو تابلۆیه‌ك سه‌یری كوردستان بكه‌ین ئه‌وه تابلۆیه‌كه كه‌موكوڕی ده‌بێت؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه نه‌بێت كه به ڕاستی میلله‌تی ئێمه، گه‌لی كوردستان به‌وه به‌ناوبانگه. خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ به‌شدار بوون، ئه‌م دانوستاندنانه به‌رده‌وام ده‌بێت و داواكاری و قسه‌ی خۆیان هه‌یه، داواكاریی میلله‌تی خۆیان له ئێمه هه‌یه و هه‌موو ئه‌وانه به ئاسایی وه‌رده‌گرین و هیوادارین بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش هه‌ر وه‌كوو خۆشیان باسیان كرد له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری هه‌موو ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، وه‌كوو هاووڵاتیی ئه‌م هه‌رێمه به خۆشی و به‌بێ جیاوازی له‌و هه‌رێمه‌دا بژین.
له وه‌ڵامى پرسیارێكدا ده‌رباره‌ى خاڵى سه‌ره‌كیى داواكاریى ئه‌وان له نێچیرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ ڕۆمیۆ هه‌كارى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وان ئه‌م حكوومه‌ته به حكوومه‌تى خۆیان ده‌زانن و قسه‌كردنیان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه چۆن بتوانن كابینه‌ى هه‌شته‌م كابینه‌یه‌ك بێت جیاوازتر بێت له كابینه‌كانى پێش خۆى، هه‌م بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌م بۆ ئه‌وانیش و گوتى: وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌م گه‌له ماف و داخوازییه‌كانى خۆمان له ڕێگاى نوێنه‌ره‌كانمان كه به‌شدار ده‌بن له وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بگه‌یه‌نینه شوێنى مه‌به‌ست، یاخود لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار؛ جگه له هه‌ندێ ورده‌كاریى دیكه‌ش كه له ڕۆژانى داهاتوودا قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ى كۆى كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و خاڵى جیاواز و هاوبه‌شیان نێچیرڤان بارزانى له وه‌ڵامى پرسیارێكدا گوتی: ئه‌وه‌ى بینیم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌ست ده‌كه‌م نزیكبوونه‌وه‌ى زیاترمان هه‌یه، هه‌تا ناكۆكیى زیاتر، هه‌ست ده‌كه‌م بۆچوونه‌كان زۆر نزیكترن له‌وه‌ى پێشتر، كه ده‌ستمان به گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه؛ پێشبینیم ده‌كرد ناكۆكیى زیاتر بێت، به‌ڵام كه كه‌وتینه قسه‌كردن و گفتوگۆ هه‌ست ده‌كه‌م نزیكبوونه‌وه زیاتره له ناكۆكى.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا نێچیرڤان بارزانى گوتى: قۆناغى یه‌كه‌مى هه‌رێمى كوردستان كه له ساڵى 1991 ده‌ستى پێكردووه، له‌سه‌ر بنه‌ماى پێشتر كه ئه‌نجومه‌نێك هه‌بووه ئه‌نجومه‌نى یاسادانان و ڕاپه‌ڕاندن، دواى ئه‌وه‌ش شتێكمان دروست كرد پێمان گوت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه قۆناغێك بوو، دواى ئه‌وه به داخه‌وه قۆناغى شه‌ڕى ناوخۆ له هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو تا ساڵى 2003 به یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئیداره‌كان كه به شێوه‌یه‌كى ته‌واویش یه‌كیان نه‌گرته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قۆناغێكى ترمان ده‌ست پێكرد له دروستكردنى بڕوایه‌كى ته‌واو له نێوانى لایه‌نه‌كان به تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى كه ئه‌م دوو لایه‌نه پێكه‌وه ده‌توانن كار بكه‌ن كه قۆناغێكى زۆر سه‌خت بوو، هیچ ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام به ویستى هه‌ردوولامان، به ویستى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن زۆر به سه‌ركه‌وتوویى ئه‌و قۆناغه‌مان به جێگه‌یاند و له ئه‌نجامى ئه‌و لێكگه‌یشتن و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه؛ سه‌ره‌ڕاى هه‌ندێ گله‌یى كه ڕه‌نگه خه‌ڵكى كوردستان هه‌یبێ، لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یانبێ، یه‌كێتى هه‌یبێ، پارتى هه‌یبێ، به‌ڵام ئێمه ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌مان له ئه‌نجامى كاركردنى پێكه‌وه به‌ده‌ست هێناوه كه له ڕۆژى خۆیدا زۆر گرنگ بووه بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش قۆناغێكه ئه‌و قۆناغه‌شمان تێپه‌ڕاند.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مڕۆ ده‌توانین پێكه‌وه كار بكه‌ین نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى و پارتى، لایه‌نه‌كانى تریش ده‌بێت به‌شدار بن له‌گه‌ڵ ئێمه، هه‌موومان ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ ده‌سپێكردنى قۆناغێكى ته‌واو نوێ له هه‌رێمى كوردستان. ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا قائمقام له فڵانه شوێن ده‌چێته فڵانه شوێن؟، من به جۆرێكى تر ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر پارتى یان یه‌كێتى باوه‌ڕیان وایه ده‌توانن وه‌كوو جاران حوكم بكه‌ن زۆر هه‌ڵه‌ن، مافى هاوڵاتیبوون له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، هه‌مووى پاوان نییه له‌سه‌ر پارتى، یان یه‌كێتى، مافى هاوڵاتیبوون ده‌بێت بدرێت، خه‌ڵكى لێهاتوو له شوێنى خۆى دابنرێت، خه‌ڵكى شایسته بۆ ئه‌و شوێنانه دابنرێت و كار بكه‌ن له‌پێناو خزمه‌تكردنى هه‌موو هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌بێ ئه‌مه بۆچونى ئێمه بێت ئه‌م قۆناغه نوێیه، ده‌بێ قۆتاغى دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت بێت به شێوه‌یه‌كى ڕێكوپێكتر.
زیاتریش گوتى: قۆناغه‌كانى پێشتر ته‌واو، كلتورى جاران ده‌بێ نه‌مێنێته‌وه له هه‌رێمى كوردستان، چونكه زۆر مجامه‌له‌ى یه‌كمان كرد، زۆر ئیشمان پێكه‌وه كرد، ئه‌م قۆناغه قۆناغێكى ته‌واو نوێیه له هه‌رێمى كوردستان، هیوادارم به به‌شداریكردنى هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش، قۆناغێكى نوێى ته‌واو دامه‌زراوه‌یى له‌م وڵاته‌دا ده‌ست پێبكه‌ین. قۆناغى چوار ساڵێك كه چوار ساڵى هێمنى بێت، چوار ساڵى به‌شداریكردنى لایه‌نه‌كانى دیكه بێت، چوار ساڵى دروستكردنى دامه‌زراوه‌ى حكومڕانیى ڕێك‌وپێك بێت به هه‌موو مانایه‌ك. دڵنیام به‌م كارانه ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێكى ته‌واو ڕێكوپێكتر له شێوه‌ى حكومڕانى له هه‌رێمى كوردستان.
ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى مه‌سیحییه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كانى دیكه‌ى عێراق، ڕۆمیۆ هه‌كارى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌و مافه به خۆى نادات ئه‌و به‌راورده بكات و گوتى: ماف به خۆم ناده‌م به‌راوردى ڕه‌وشى خۆمان بكه‌م له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق، به‌ڵام به هه‌رحاڵ ئه‌مه ته‌نیا ڕه‌وشى مه‌سیحییه‌كان نییه، ئه‌گه‌ر سه‌یرى ڕه‌وشى خه‌ڵك بكه‌ى به‌شێكى زۆرى ڕه‌خنه‌ى هه‌یه، ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لى كلدانى سریانى كه به‌شێكین له‌و خه‌ڵكه؛ به دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش ده‌نگمان ده‌بێت، تێڕوانینمان ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له‌به‌ر چاومانه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى بڵێم ڕه‌وشى مه‌سیحییه‌كان چۆنه؟ به‌ڵێ له ڕه‌وشێكى زۆر باشداین، ڕه‌وشى ئێمه وه‌ك مه‌سیحی له هه‌رێمى كوردستان زۆر باشه، زۆر چاكه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه كێشه‌ى بچووك لێره و له‌وێش هه‌ر په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وه قه‌ده‌رى ژیانى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵكه.
ده‌رباره‌ى ئه‌م دوو كۆبوونه‌وه‌یه كه ئایا دڵنیان هه‌ردوو پێكهاته‌ى توركمان و مه‌سیحى له حكوومه‌تدا به‌شدار ده‌بن؟ نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌ڵێ زه‌روورییه به‌شدار بن و گوتى: به دڵنیاییه‌وه زه‌رووریه به‌شدار بن و هه‌وڵێكى جددى ده‌ده‌ین كه به‌شدار بن.
ده‌رباره‌ى زاراوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم، یان حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكار؛ نێچیرڤان بارزانى گوتی: یاساییه، ئێمه شوورایه‌كمان هه‌یه كه پێى ده‌ڵێن ئه‌نجوومه‌نى شوورا، ده‌سته‌یه‌كى یاساگوزارییه له‌م وڵاته‌دا، سه‌یرى هه‌موو یاساكان ده‌كات، به پێى ئه‌وه‌ى من ده‌یڵێم قسه‌ى من نییه، قسه‌ى ئه‌و یاساناسانه‌یه كه له ئه‌نجومه‌نى شوورا بڕیارى خۆیان داوه، بۆچوونى ته‌واویان داوه، زۆر ئاساییه زاراوه‌ى دووه‌میش بڵێن، به‌ڵام ئێوه باسى شتێكى یاسایى ده‌كه‌ن؛ به‌پێى ئه‌وه شتێكمان هه‌یه پێى ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نى شوورا، ئێمه ته‌فسیرێكمان هه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ى بچمه توركیا داواى ته‌فسیرم لێ كردوون ئاخۆ مافم هه‌یه بچمه توركیا؟، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئیشێكمان هه‌بوو، یان هه‌ر كارێك به هه‌ر جۆرێك به‌پێى یاسا ئه‌و مافه‌م هه‌یه یا نا؟ ئه‌وان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه؛ ئه‌و حكوومه‌ته‌ى ئێستا ئه‌وه‌ى كه ئیش ده‌كات؛ حكوومه‌تى وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن كاربه‌ڕێكار نییه، ده‌توانێت ئه‌وه بكات، ئه‌و كاته‌ى كه سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌و كه‌سه ڕاده‌سپێرێ، یان په‌رله‌مان پێشنیار ده‌كات و دوایى سه‌رۆكى هه‌رێم ڕایده‌سپێرێ، دواى ئه‌وه ئه‌و حكوومه‌ته ده‌بێته حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكار.




