نێچیرڤان بارزانى: ئیدى هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى ڕاسته‌قینه‌یه له داهاتى عێراق

هه‌ولێر-KDP.info/ پاشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانی ڕاسپێردراوى پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكى باڵاى پارتى، له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ ئه‌نجومه‌نى شووراى لیستى هه‌ولێرى توركمانى، لیستى پێشكه‌وتووى توركمان، كۆمه‌ڵه‌ى ڕۆشنبیریى توركمان، لیستى نوێبوونه‌وه‌ى توركمان و لیستى به‌ره‌ى توركمانى كۆ بووه‌وه.دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شدا نێچیرڤان بارزانی و مه‌حموود چه‌له‌بی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى لیستى هه‌ولێرى توركمانى؛ تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه و وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
سه‌ره‌تا مه‌حموود چه‌له‌بی گوتی: نه‌ته‌وه‌ی توركمان له كوردستان دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی زۆر باش بوو، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه كردمان ئێمه وه‌ك توركمان دووه‌مین نه‌ته‌وه‌یه له كوردستان، ئه‌و مافانه‌ی كه تا‌كوو ئێستا نه‌دراوه له‌مه‌ودوا به‌ته‌واوی بدرێن، ئێمه هه‌موو لیسته‌كان لیستی هه‌ولێری توركمانی، لیستی به‌ره‌ی توركمانی، نوێ بوونه‌وه، هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕازین كه پێكه‌وه بڕیاره‌كانمان وه‌ك یه‌كه، په‌نا به‌خوا له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێت بۆ ناوچه‌ی خۆمان و هه‌رێمی خۆمان یارمه‌تیده‌ر ده‌بین. پشتگیریه‌كی به‌هێزی كاره‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین و سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانیش به كاریكی باش وه‌سف ده‌كه‌ین بۆ توركیا، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر بۆ كوردستان بۆ ته‌واوی عێراق گرنگ بوو، په‌نا به‌خوا ئێمه چاوه‌ڕێی كاری باشتریشى لێ ده‌كه‌ین.
دواتر نێچیرڤان بارزانی گوتى: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانه‌كان، زۆر به ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، بێگومان توركمان هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌یه له‌م وڵاته‌دا، ئێمه له خۆشی و ناخۆشی و له نه‌هامه‌تیه‌كان هه‌مووی پێكه‌وه به‌شدار بووین، وا سه‌یری توركمان ده‌كه‌ین وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ڕیشه‌ی قووڵی هه‌یه له‌م وڵاته‌دا، ئێمه وا سه‌یریان ده‌كه‌ین؛ مه‌سه‌له ئه‌وه نییه وه‌كوو كه‌مینه‌یه‌ك سه‌یریان بكه‌ین، به‌شداریكردنیشیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشتریش كه به‌شدارییان كردو‌وه؛ هه‌میشه ڕۆڵی ئه‌رێنیی خۆیان بینیوه، له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی گشتیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كه‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆڵیشیان ڕۆڵێكی ئه‌رێنی بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا، ئێمه ئێستاش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كارای هێزه توركمانیه‌كان كرد له كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا، خۆشحاڵێن به‌وه‌ی به ئه‌وان ڕابگه‌یه‌نم كه زۆر به ئه‌رێنی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئێمه كردو‌وه، پێیان خۆشه به‌شدار بن، ئه‌مه سه‌ره‌تای گفتۆگۆی ئێمه‌یه، له ئاینده‌شدا هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریش باسمان كردو‌وه، ده‌چینه ورده‌كاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن بگه‌ینه بۆچوونێكی هاوبه‌ش له چۆنیه‌تیی به‌شداریكردنیان.
له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا نیچیرڤان بارزانی گوتی: به دڵنیایه‌وه كابینه‌ی هه‌شته‌م سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له شێوه‌ی په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له كوردستاندا، هیوادارم ئه‌و داواكاریانه‌ى كه هه‌یانه له‌م كابینه‌یه‌دا جێبه‌جێ بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئه‌وان داواكاریی خۆیان هه‌بووه و به دڵنیاییه‌وه داواكاریشیان ده‌بێت، ئه‌مه مافێكی ئاسایی خۆیانه، پێم وایه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه زیاتر ده‌كه‌وێته ده‌سپێكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له داهاتووى نزیكدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانه‌كان ده‌كه‌ین. سه‌باره‌ت به ئێمه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هاتونه‌ته لامان، به دڵنیایه‌وه شێوه‌ی قسه‌كردنی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی توركمانی قسه ده‌كه‌ین، به‌شداریكردنی لایه‌نی توركمانی زۆر به پێویست و به سه‌ره‌كی ده‌زانین له كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستاندا.
لای خۆیه‌وه مه‌حموود چه‌له‌بی گوتی: نوێنه‌ری لایه‌نی توركمانی له كابینه‌ی پێشوودا وه‌زیری بازرگانی پێشنیاری لیستی هه‌ولێری توركمانی بوو، له‌و كابینه‌یه‌دا چه‌ند وه‌زیرمان ده‌بێت؟، هێشتا زووه قسه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكه‌ین.
چه‌له‌بى هه‌روه‌ها گوتى: هیشتا له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵام پێمان وایه پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تێك به نه‌ته‌وه‌ی توركمان كه‌مه.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمه دانیشتنه‌كانمان ده‌ست پێكردووه و پێشتر كردوومانه، ئه‌مڕۆ كۆتایی به بینینی هه‌موو لایه‌نه‌كان دێت، بێگومان دوای ئه‌و هه‌نگاوه ئێمه له‌ناو خۆمان وه‌كوو پارتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی گشتی، دوای ئه‌و قسانه‌ى كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كردوومانه، له داهاتووێكی نزیكدا ده‌كه‌وینه ئه‌و دانوستاندنه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ر دوو شت بكرێت، یه‌كه‌م: به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت، دووه‌م: دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، چ پۆست به كێ ده‌درێت؟، هه‌نگاوی دووه‌می ده‌سپێكردنی ئێمه ده‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ى كه له نێوان وه‌زیری وزه‌ی توركیا و شه‌هرستانی ڕێككه‌وتن كرابێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له بانكێك دابنرێت و دواتر ڕاسته‌وخۆ بچێته سه‌ر داهاتی عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئه‌وه‌م نه‌بیستووه، هیچ بنه‌مایه‌كی نیه، نه‌مبیستووه ئه‌وه ڕاست بێت. سه‌باره‌ت به ڕوونكردنه‌وه‌ی ئێمه بۆ به‌غدا، كێشه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، به‌ڵێ ئێمه ئاماده‌ین ڕوونكردنه‌وه بده‌ین، ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی، جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه له ده‌ستووری عێراقدا پێی دراوه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان جێبه‌جێ كردو‌وه. ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، له‌گه‌ڵ شه‌هرستانی، له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نه‌ی كه پێیان خۆش بێت، ئاماده‌ین ڕوونكردنه‌وه بده‌ین، به‌ڵام ته‌نازولكردن له مافی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌باره‌ت به ئێمه ناكرێ ئه‌وه بكه‌ین.
له‌باره‌ی باری نائارامی كه‌ركووكیش نێچیرڤان بارزانی گوتی: سه‌باره‌ت به كه‌ركووك به‌داخه‌وه بارودۆخی كه‌ركووك و شاره‌كانی تریش به شێوه‌یه‌كی گشتی، ماوه‌یه‌كه باری ئه‌منی له هه‌موو عێراق تێكچووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بارودۆخی كه‌ركووك جێگای نیگه‌رانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه زۆرجار پێشتریش باسمان كردو‌وه، پێداگریشمان له‌وه كردو‌وه كه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتیه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، چ له كه‌ركووك چ له هه‌ر شوێنێك، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رمانه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیدانی ئه‌و لایه‌نانه‌یه له ڕووی ئه‌منیه‌یه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م بارودۆخه‌ی كه له سووریا هه‌یه بێگومان كاریگه‌ریی زۆرى له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق هه‌یه، ده‌بینین ڕۆژ به‌رۆژ، ئه‌م نائارامییه و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له په‌ره‌سه‌ندندایه، ئه‌م كێشه‌ی نائارامییه له عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی له كه‌ركووك و شوێنه‌كانی تر، وا ده‌خوازێت هاوكاریی نزیك له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندارانه بكرێت كه ئه‌مڕۆ له عێراقدا هه‌ن. بابه‌تی دژایه‌تیی تیرۆریزم، په‌یوه‌ندیی به‌یه‌ك لایه‌ن، یان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه، ئه‌مه پێویستی به مامه‌ڵه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، كه ده‌ڵێم هه‌مه‌لایه‌ن واتا وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسیی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه كه جاران ئه‌و تیرۆریستانه بۆ یه‌ك كرده‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت بوو تا خۆكوژێك په‌یدا بكه‌ن، به داخه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین بۆ كرده‌وه‌یه‌كی زۆر بچووك چه‌ندین خۆكوژ به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گۆڕانكارییه‌كی جۆرییه له كاری ئه‌وانه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست به‌وه ده‌كات هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له نێوان هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌دا بكرێ له عێراق و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی هه‌یه.
ده‌رباره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌باره‌ى پرسى نه‌وته‌وه، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمه مافی ده‌ستووریی خۆمان به‌جێ گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی هه‌یه و ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به وردیش سه‌یری هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ش خراپ نییه كه باسی لێوه ده‌كرێ. ئه‌مریكا بێگومان ناتوانێ بڵێ 100% پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تیكردنیش نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌شه له نێوان ئێمه و به‌غدا، ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یان پێ بده‌ین و ئاماده‌ین گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین كه ئێمه مافێكی ده‌ستووریی خۆمان به‌جێ گه‌یاندووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى گوتى: با له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م، ئێمه دوو قۆناغمان بڕیوه، قۆناغی یه‌كه‌م چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌مان سه‌لماند كه نه‌وتمان هه‌یه و وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه و ده‌توانین ئه‌و نه‌وته ده‌ربهێنین و ئه‌و قۆناغه‌مان بڕی. قۆناغی دووه‌م: هێنانی كۆمپانیاكانی بیانی بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بووه، سیاسه‌تی به‌غدا به‌داخه‌وه بینای له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی نییه و ناتوانێ، بۆیه هه‌رچی بكات له ئه‌نجامدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و ئه‌م سیاسه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان شكست ده‌هێنێ. ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه شكستى نه‌هێناوه و هه‌تا دوێنێ منه‌تێك له‌سه‌ر ئێمه ده‌كرا به‌وه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌فرۆشرێ و ئێوه له نه‌وتی عێراق بودجه‌ی خۆتان وه‌رده‌گرن، ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌بینه هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی داهاتی عێراق، كوردستان قسه‌ی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر داهاتی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتى: یاسای بودجه‌ی عێراق سه‌یر بكه‌ن، یاسای سزادانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه‌ی ئه‌وه بودجه‌یه و كه‌ی ئه‌وه به‌رخوردێكی سسته‌می فیدراڵیه؟، له هیچ سسته‌مێكی فیدراڵیی دنیا شتی وا نییه و به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌كردن نییه كه به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات. یاسای بودجه‌ی به‌غدا یاسای سزادانه دژی كوردستان، ئه‌م بارودۆخه له هه‌رێمی كوردستان قابیلی قبووڵكردن نییه و ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه دواوه. ئاماده‌ن ڕێكبكه‌وین ئێمه‌ش ئاماده‌ین، ئاماده نه‌بن ڕێكبكه‌ون، ئێمه ڕێگه‌ی خۆمان هه‌یه. ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشین بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتر بگه‌ین و له‌گه‌ڵ به‌غدا داده‌نیشین و هیوادارین بگه‌ینه تێگه‌یشتن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هیچ كات باسی جیابوونه‌وه ناكه‌ین، مه‌سه‌له‌ی ئێمه مه‌سه‌له‌ی پیاده‌كرنى مافێكی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌و مافه ده‌ستوورییه له ده‌ستووری عێراقدا به ئێمه دراوه، ده‌مانه‌وێ ئه‌و مافه جێبه‌جێ بكه‌ین. به بۆچوونی ئێمه له‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی خۆی هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا چه‌ندین ساڵ هه‌وڵمان دا باوه‌ڕیان پێ بكه‌ین كه ده‌بێ ئێمه بگه‌ینه لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر یاسای داهاتووی نه‌وتی عێراق كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و سوننه و شیعه و هه‌موو پێكهاته‌كاندایه، نه‌یانكرد.
ده‌رباره‌ی لێدوانی به‌رپرسێكی نزیك له مالیكی سه‌باره‌ت به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان؛ نێچیرڤان بارزانى گوتی: هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا پێویست ناكات توركیا له‌و مه‌سه‌له‌یدا بێت، پێمان وایه به‌غدا ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌و مه‌سه‌له‌ی بۆ ڕوون بكرێته‌وه، ئێمه ئاماده‌ین دابنیشین له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: سه‌باره‌ت به بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركی هه‌موو حكوومه‌تێكه هه‌وڵ بدات بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی خۆی باشتر بكات، ئه‌گه‌ر تۆزێك واقیعبینیانه باسی بكه‌ین؛ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت زه‌وی به‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش بكات، ئه‌مه ئه‌سته‌مه و هیچ حكوومه‌تێك نه‌یتوانیوه ئه‌وه بكات تا ئێمه بیكه‌ین.
زیاتریش گوتى: له هه‌رێمی كوردستان پێویسته به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ری ڕه‌وشى هه‌رێمی كوردستان و ئێستا، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌راورده به شێوه‌یه‌كی واقیعیانه بكرێ؛ ده‌بینین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ژیان له‌م وڵاته گۆڕاوه و به‌ره‌و باشتر چووه نه‌ك خراپتر. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیارم لێ بكه‌ی به‌وه‌ی كه ئێمه هیچ كێشه‌مان نییه؟ ده‌ڵێم: نه‌خێر؛ ڕێگایه‌كی دوور و درێژمان ماوه به‌و ئامانجه‌ی كه هه‌موومان پێمان خۆشه پێی بگه‌ین، دڵنیا بن نه دوو یان سێ و چوار، هه‌تا هه‌شت ساڵیش كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ نایه‌ت.
نێچیرڤان بارزانى به‌رده‌وام بوو: ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا وڵاتێكمان وه‌رگرتووه كه ئه‌وه‌نده هه‌زار گوندی خاپوور كراوه، ئه‌وه‌نده هه‌زار كه‌سه‌ی ئه‌نفال كراوه، كێشه‌مان هه‌بووه و بودجه‌یه‌كی سنووردارمان هه‌بووه كه ئێستا ناوم نا یاسای سزادان و فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرێكی یه‌كجار زۆرمان هه‌یه. وڵاتێكی وا وێڕان به بودجه‌یه‌كی وا سنووردار ئه‌سته‌مه له ماوه‌یه‌كی كورتدا بتوانی ئاوه‌دانی بكه‌یته‌وه و باری گوزه‌رانی خه‌ڵك بگۆڕی.
له كۆتاییدا گوتى: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕێگایه‌ك بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بار و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باشتر بكات، به دڵنیایه‌وه هه‌رێمی كوردستان وا ده‌كات و ئه‌ركی حكوومه‌تیش ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره بكات. ئه‌وه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه كه تۆ ناتوانی بڵێی ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵك چوارسه‌د دۆنم زه‌وی هه‌بێت و ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه ته‌نیا ئه‌وه نییه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت، ئه‌ركی ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك.




