لەمڕۆوە شەپۆلێكی سەرما و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات
هەولێر - KDP.info/لەمڕۆوە شەپۆلێكی سەرما و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەری بارینی بەفریش لە ئارادایە ، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی هەولێر بە KDP.infoرایگەیاند، لەمڕۆوە شەپۆلێكی سەرما و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەری بارینی بەفریش لە ئارادایە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە باران بارینەکە ئەوندە ببێت سوودی بۆ جووتیاران و خاوەن رەز وباخەکان هەبێت. بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی هەولێر ئەوەشی خستەروو ، بە پێی زانیارەییەکانی گەیشتوو و ئەو بەدواداچوونانەی کە کردوویانە، لە مڕۆوە شەپۆلێكی سەرما و بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانیش گەرماش نزم دەبنەوە بۆ ژێر سفر. راشیگەیاند، كاریگەری ئەو سەرما و بارانە هەر لە ئێستاوە دەركەوتووەو جگە لە ئەگەری بارینی بەفر، هەورە بروسكە و چەخماخەی لەگەڵدا دەبێت و تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.




