ئه‌و به‌ڵگه نهێنیانه كه‌تایبه‌تن به‌عێراق ئاشکرا ناکرێت

به‌ریتانیا - KDP.info/ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، ئه‌و به‌ڵگه نهێنیانه كه‌تایبه‌تن به‌عێراق ئیدوارد سنۆدن، راوێژكاری پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا به‌نهێنی ده‌ستیخستبوون، بڵاوناكاته‌وه. ئالن راسبریگه‌ر، رۆژنامه‌كه 85هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی ده‌ستكه‌وتووه له‌و به‌ڵگانه‌ی پێشتر سنۆدن ده‌ستیخستوون له ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا، لەمباریەوەش سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی رایگه‌یاند: له‌و به‌ڵگانه‌ی سنۆدن چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌باره‌ی عێراق و ئه‌فغانستان تێدایه، به‌ڵام رۆژنامه‌كه بڵاویان ناكاته‌وه و ته‌نها سه‌دا یه‌كی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌ستیخستوون، ئه‌وه‌شی وت كه، رۆژنامه‌كه زۆر به‌به‌رپرسیارێتیه‌وه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌كۆی ئه‌و 85هه‌زار به‌ڵگه نهێنیانه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌كه كه‌وتوون، هه‌ندێكیان سه‌باره‌ت به‌عێراق و ئه‌فغانستانن به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماده نیه سه‌یری ئه‌و به‌ڵگانه بكات. شایەنی باسە: پێشتر ئیدوارد جۆزێف سنۆدن، وه‌ك راوێژكار له‌ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا NSAكاریكرد و توانی زانیارییه نهێنیه‌كانی ده‌زگاكه ده‌ستبخات، دادگای كه‌تنی ئه‌مریكاش به‌ره‌سمی بڕیاری ده‌ستگییر كردنی سنۆدنی به تۆمه‌تی سیخوڕیی كردن و دزینی سه‌روه‌تی حكومه‌ت تۆمه‌تبار كرد، به‌وهۆیه‌وه سنۆدن به‌ره‌و روسیا هه‌ڵهات و له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی روسیا مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی دایه سنۆدن.




