بەهۆی شەڕ و پێكدادانی چەكداری لە كەركوك 8 پۆلیس و ژمارەیەك چەكدار كوژران

كەركووك – تایبەت بە KDP.info/ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك تیرۆریست بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراو هێرشیان كردە سەر بارەگای هەواڵگری پۆلیسی كەركووك و شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان هێزەكانی پۆلیس و چەكداران دا روویدا.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك بە kdp.infoرایگەیاند كە دوای ئەنجامدانی تەقینەوەیەك لەبەردەم دەزگای هەواڵگری پۆلیسی كەركوك، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەكانی پۆلیسو تیرۆرستان رویداو تائێستا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە شەڕەكە بەردەوامە.
هەروەها سەرچاوەكە راشیگەیاند كە بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدادانە تا ئێستا 8 پۆلیس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون و ژمارەیەك لە چەكدارانیش كوژراون.




