شه‌ڕو پێكدادانی توند له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كان و پۆلیس و سوپای عێراق له كه‌ركووك بەردەوامە

کەرکووک - KDP.info/ شه‌ڕو پێكدادانی توند له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كان و پۆلیس و سوپای عێراق له‌به‌رده‌م باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌شاری كه‌ركووك تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردوامە ، سەرچاوەیەک لە شاری کەرکووک بە KDP.infoراگەیاند :سەرلەبەیانی ئەمرۆ تە‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گای هه‌واڵگری عێراق له كه‌ركووك روویداو گروپێكی چه‌كداریش رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌مینه‌كان بونه‌ته‌وه و دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كەش گروپه چه‌كداره‌كان و پۆلیس و سوپای عێراقی ده‌ستیان كردووه به‌شه‌ڕ و تائێستاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رده‌وامە، لەلایەکی دیکەوە هەواڵنیریKDP.info ئەوەشی خستەروو : بۆ رووبەرووبوونەوەی چەکدارەکان هێزێكی زۆری سەربازی عێراق گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه.بە پێیی زانیارییەکانیش بەدەیان بریندار بە هۆی شه‌ڕو پێكدادانی توند له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كان و پۆلیس و سوپای عێراق له‌به‌رده‌م باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌شاری كه‌ركووك کەوتەتەوە و ژمارەیەکیان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركۆوک و دوو ئه‌ندامی گروپه چه‌كداره‌كانیش كوژراون.




