نێچیرڤان بارزانى: واز له مافى ناردنه‌وه‌ده‌ره‌وى نه‌وت ناهێنین

هه‌ولێر-KDP.info/سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانی ڕاسپێردراوى پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كانى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت، به یاوه‌ریى شاندێك سه‌ردانی حزبی سۆسیالیستى دیموكراتی كوردستانى له هه‌ولێر كرد.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سكرێتر و مه‌كته‌بى سیاسیى حزبى سۆسیالیستى دیمو‌كراتى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ره‌تا محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیستى دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ر له چوارچیوه‌ی ئه‌و سه‌ره‌دانانه‌دا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى به‌ڕێزى هاوڕێی سه‌ردانى مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی سۆسیالیستى كوردستانیان كرد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، قسه له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى كابینه‌ى هه‌شته‌م كرا و ئێمه له ڕاستیدا ئه‌وه‌ى گرنگ بوو لامان سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منى و سه‌ربه‌خۆیی ئابووریى كوردستان و كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تى بوون، ئه‌وانه باسیان لێ كراوه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تیش بتوانێت حكوومه‌تێكى پێكهاته‌ى نیشتیمانى بێت و بتوانێت ئه‌و حكوومه‌ته هه‌موو لایه‌كى تێیدا كۆ بكاته‌وه بۆ خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌مان. كابینه‌ى هه‌شته‌م به دڵنیاییه‌وه ته‌واوكه‌رى به‌شێك له كابینه‌ى ڕابردووه، كۆمه‌ڵێك نوێكارى بۆ داهاتوو.
دواتر نێچیرڤان بارزانى گوتی: زۆر سوپاسی كاكه حه‌مه ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێیان له حزبی سوسیالیست، سوپاسی پێشوازییان ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌وه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ كاكه حه‌مه و حزبی سۆسیالیست كۆ بكاته‌وه زیاتر هاوخه‌باتی و پێشمه‌رگایه‌تى و ئه‌و پێوه‌رانه‌یه كه كۆمانده‌كاته‌وه له ڕابردووى پێشمه‌رگایه‌تى. زۆر سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ى ده‌كه‌ین، له‌م كۆبۆنه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌م و چۆنیه‌تیى پێكهێنانى به درێژى قسه‌مان كرد و قسه‌كانى كاكه حه‌مه دووپات ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام سوپاسی پشتگیریى جه‌نابی ده‌كه‌ین، حزبی سۆسیالیست ئه‌و پشتگیرییه‌یان به ئێمه گه‌یاندووه كه ئه‌وان پشتیوان ده‌بن له هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و زۆر سوپاسی به‌ڕێزیان ده‌كه‌م.
له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانیشدا، بۆ ناوى حكوومه‌تى داهاتوو نێچیرڤان بارزانی گوتی: پێمان وابوو ئه‌و ناوه دروستتره بڵێین حكوومه‌تى یه‌كریزیى نشتیمانى و ئه‌وه جوانتره. به‌ڵێ من وه‌ك خۆم گه‌شبینم؛ ئێمه ده‌توانین حكوومه‌تێك له‌و بابه‌ته پێك بهێنین. ئه‌وه‌ى ئێستا ئێمه كردمان سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ لێكگه‌یشتن و ئایا ده‌توانین پێكه‌وه كار بكه‌ین یان نا؟. قۆناغی دووه‌مى دانیشتن له‌سه‌ر ورده‌كارییه، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت و له‌سه‌ر پۆستى حكوومه‌ته، چونكه ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ڕێكه‌وتنمان هه‌بێت، به‌رنامه‌یه‌ك دابڕ‌ێژین كه حزبه‌كانى به‌شدار له حكوومه‌ت به به‌رنامه‌ى خۆیان بزانن و ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندى ئه‌وه بین كه به‌رگری له‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ین، چونكه ئه‌مه به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و به‌رنامه‌ى هیچ لایه‌نێكى سیاسی به ته‌نیا نییه. به‌رنامه‌ى ئه‌و حكوومه‌ته‌یه كه پێكه‌وه پێكى ده‌هێنین. به‌دڵنیاییه‌وه له كۆبۆنه‌وه‌كانى داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان؛ ده‌چینه ناو ئه‌و ورده‌كارییانه بۆ پێكهێنانی كابینه. ده‌مه‌وێت بڵێم ویستی ئه‌وه هه‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا بكه‌ن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه له ئه‌نجامی دانوستاندن و ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى كه ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین؛ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی میدیا گوتی: به‌ڵێ له كاتى چوونمان بۆ لاى براده‌رانى گۆڕان و كاك نه‌وشیروان ئه‌و ویسته‌یان به جددى بینرا بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌ت، دواى ئه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروانیش سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی كرد، به‌نده‌ش له‌گه‌ڵی كۆ بووه‌وه و له ئاینده‌شدا دانیشتن ده‌بێت. ئێمه پێمان وایه ویستێكی ته‌واو هه‌یه بۆ به‌شداریكردنیان. ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى ئه‌و بڕیاره‌مان به كۆى ده‌نگ وه‌رگرتووه كه ئێمه به جددیى ده‌كه‌وینه دانوستاندن و گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى تر بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار ببن له حكوومه‌ت، ئه‌و ویسته‌مان بینیوه و بۆچۆنه‌كان نزیكن له یه‌كترى، من خۆم گه‌شبینم به‌وه‌ى كه ده‌كرێ ئه‌وان به‌شدار بن.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وتیش ئه‌وه‌ى ئێمه كردوومانه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووره، ده‌ستوورى عێراق ئه‌و مافه‌ى به ئێمه داوه، شتێكى له‌وه زیاترمان نه‌كردووه و ناشتوانین بیكه‌ین، ده‌زانین سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆمان چه‌نده، مه‌سه‌له ئه‌وه نییه یه‌كلا بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، یه‌كلا بۆته‌وه، ده‌ستورێكمان هه‌یه بنه‌مایه‌كه بۆ شێوه‌ى په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌وه‌ى ئێمه كردوومانه له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌ستووره‌دایه.
پاشان له وه‌ڵامى پرسیارێكدا محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود گوتی: ئێمه له كابینه‌كانى پێشوو ئه‌وه‌ى به‌شداریمان كردووه به ئاره‌زووی خۆمان بووه ئیتر بۆ گله‌ییمان هه‌بێت؟.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا نیچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه یه‌ك به یه‌ك داده‌نیشین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ین، چونكه بنه‌مای پێكهاتنى ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه ده‌بێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆده‌نگییه‌ك پێك بێنین، یه‌كه‌م به به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت و ئینجا ده‌كه‌وینه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چ پۆستێك بۆ چ لایه‌ك بێت و كام وه‌زیر بۆ چ لایه‌نێك بێت.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند: ده‌رباره‌ى ئه‌داى حزبی سۆسیالیست وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد، ئه‌وه‌ى كه كۆمانده‌كاته‌وه هاوخه‌باتى و پێشمه‌رگایه‌تى بووه، كاكه حه‌مه هه‌ر له ڕۆژانى یه‌كه‌مه‌وه چ وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك چ وه‌كوو سه‌ركرده‌یه‌ك له‌م وڵاته‌دا كارى له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه، خۆى و حزبه‌كه‌ى و به‌شداریكردنیشیان به دڵنیایه‌وه له كابینه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له په‌رله‌مان زۆر زۆر به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆى هه‌یه و پێمان وایه ئه‌و كارانه‌ى كه پێكه‌وه كردوومانه كارى باش بوون؛ له پێناو خزمه‌تكردنى وڵاته‌كه‌مان.
له‌باره‌ی هه‌لوێستی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود گوتی: ئێمه پێمان وایه حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى نه‌وت و غازى خۆى بفرۆشێت و به‌و به‌روبوومه خزمه‌تی خه‌ڵكى كوردستان و وڵاته‌كه‌مان بكات و ئاوه‌دانى پێ بكاته‌وه، ئه‌و شته‌ى كه كراوه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووری عێراقدا كراوه و ئێمه پێمان وایه هه‌ر میلله‌تێك ئه‌گه‌ر نه‌توانێت نه‌وت و غاز بفرۆشێت، نه‌توانێت ببێته خاوه‌نى ئابووریه‌كى سه‌ربه‌خۆ؛ قه‌د ناتوانێت باسى سه‌ربه‌خۆیی بكات. ئه‌وه بنیاتنانه بۆ ئه‌وه‌ى میلله‌ته‌كه‌مان هه‌نگاوێكى تر به‌ره‌و پێشتر بنێت و ئێمه به هه‌موو توانامانه‌وه پشتیوانیى ته‌واو له مه‌سه‌له‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و غاز له كوردستان ده‌كه‌ین.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمه كێشه‌مان له‌وه نییه بۆ به‌غدا ڕوونكردنه‌وه بده‌ین بۆ ئه‌و كارانه‌ی كردوومانه، ئێمه‌ش پێمان وایه سێ لایه‌ن هیچ پێویست ناكات، به‌ڵێ ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه بكه‌ین و تێیانبگه‌یه‌نین له‌و كارانه‌ى كه كردوومانه، ئه‌وه‌ى كه بۆ ئێمه وه‌كوو پره‌نسیپ گرنگه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ى كردوومانه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراق و مافى هه‌رێمى كوردستانه. دووه‌م: ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێنه‌وه دواوه و به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕۆین و ئاماده‌ش نین هه‌تا هیچ له‌و مافه ده‌ستوورییه‌ى كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌تى و خه‌ڵكى كوردستان خه‌باتى بۆ كردووه و قوربانى بۆى داوه ئه‌نفال كراوه و كیمیاباران كراوه، شه‌هیدى بۆ داوه و خوێنى بۆ ڕشتووه، به ڕاستى ئێمه ئاماده نین له هه‌رێمى كوردستان كه‌متر له‌و مافه قبووڵ بكه‌ین، به مافى خۆمانى ده‌زانین و به‌رده‌وام ده‌بین.
نیچیرڤان بارزانی گوتیشی: نه ئێمه ئه‌و سیاسه‌ته‌مان هه‌یه جیا ببینه‌وه له عێراق و نه هیچ شتێكى واش ده‌بینین له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ سه‌ختكردن، به‌غدا پێویستى به‌وه هه‌یه تێبگات كه ئه‌و كاره‌ى كردوومانه، هیچ شتێكى نهێنیمان نه‌كردووه له‌گه‌ڵ كه‌س، ئه‌جێنداى ئێمه نهێنی نییه، به‌رنامه‌ى ئێمه نهێنى نییه و كاره‌كانمان كه كردووه نهێنى تێدا نییه و مافی هه‌رێمى كوردستانه، ته‌نازولی لێ ناكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین. به‌غدا پێی خۆشه بۆى ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه، له‌وه زیاتر ئێمه ماف ناده‌ین به به‌غدا ته‌ده‌خول بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه هه‌تا ئێستا شتی وامان گوێ لێ نه‌بووه كه ئه‌وان بودجه‌ی هه‌رێمى كوردستان ده‌بڕن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئێمه پلانمان هه‌یه، بێ پلان و بێ به‌رنامه نین، كه كارێكى وا گه‌وره‌مان كردووه تێده‌گه‌ین ئه‌نجامه‌كانیشی چۆن ده‌بێت، بێگومان خۆشمان بۆ ئاماده كردووه
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی
http://www.kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=116949&l=1




