لە ماوەی 10 مانگدا لە سنووری هەولێر 1102 رووداوی هاتوچۆ روویداوە

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ لە گۆنكرەیەكی رۆژنامەوانیدا راید ئەسكەندەر یونس بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشارـ هەولێر رایگەیاند لە (1/1/2013 تاوەكو 1/10/2013) لە سنوری پارێزگای هەولێر (1102) روداوی هاتوچۆ رویداوە.
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی ناو شاری هەولێر راشیگەیاند كە بەهۆی ئەو رووداوانەوە(279) هاوڵاتیانی گیانیان لە دەستداوە و هەروەها (3835) كەسی تریش زامدار بونە.
ناوبراو گوتیشی لەو ماوەیە (1283) ئۆتۆمبێل لە بەر نەبونی مەرجی توندوتۆلی دەستیان بەسەرداگیراوە، هەروەها ژماریەكی زۆریش لە ئۆتۆمبێل لەبەر نەبونی مەرجی مۆڵەت دەستیان بەسەر داگیراوە.
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشار ئەوەشی ئاشكرا كرد لە ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن ئۆتۆمبیل لە نێو سەنتەری شاری هەولێر هەن، هۆكاری زۆری ئەم هەموو روداوانەشی بۆ بە كارهێنانی مۆبایل لەلایەن شوفێران و هەرەوەها خێرا لێخۆرین و بێ مۆڵەتی شۆفێران دەگەرێتەوە.




