لە ئەنجامی شەڕو پێكدادانی چەكداری؛ پاسەوانێكی ئێرانی كوژرا

ئێران – KDP.info/ رەجعەلی شێخ زادە جێگری سیاسی و ئاسایشی پارێزگای سیستان و بەلوجستانی ئێرانی رایگەیاند؛ ئەو شەڕو توندكاریەی لە ناوچەی سەرەوانی سنوری نێوان ئەفغانستان و ئێران رویداوە پاسەوانێكی سنوری ئێرانی كوژراوە و 6 كەسی تریش بریندار بوون.
شێخ زادە ئەوەشی بە ئاژانسی هەواڵی میهر راگەیاندووە، بارەگای مللی پاسدارانی سنور لە سەرەوان دوچاری هێرشێكی چەكداری بووە و شەڕ لە نێوان پاسەوانانی سنور و چەكدارەكاندا رویداوە، هەروەها ئەو گروپە چەكداریە كە ناوی (جیش العدل)ە بەرپرسیارەتی خوی لەو هێرشە چەكدارییە راگەیاندووە.
هەر لەم بارەیەوە بە گوتەی هندێك لە سەرچاوەكان دەیان كەس لە سوپای ئێرانی كوژراون، بەڵام بەرپرسانی ئێران تەنیا ئاماژە بە یەك كوژراو و 6 بریندار دەكەن.
شایەنی باسە پێش ئەم هێرشە لە مانگی ئوكتوبەری رابردووش هێرشێكی تر هەر لەو ناوچەیە ئەنجام درابوو. ئەنجامی ئەم هێرشە لە كاتێك دایە كە حكومەتی ئێرانی شانزدە بەندكراوی لە گرتوخانەی زاهدانی پارێزگالی سیستان و بەلوچستان لە سێدارە داوە.
(جیش العدل) داوای لە گەنجان كردووە كە پەیوەندی بەم رێكخراوە چەكداریە بكەن كە لە بەرامبەر ئەو ستەم و نا دادپەریەی ئێران بوەستنز هەروەها ریدەگەیەنێ كە (جیش الهدل) هاوسوزی خوی بۆ چەكجارانی سوریا دەردەبرێت و لە هەرپشتگیریەك بۆ چەكدارانی سوریا ئامادەیە لە هەر جورە روبەروبونەوەیەكی چەكداری نێوان سوپای پاسداران و چەكدارانی سوریا.




