سەرۆك وەزیرانی ئۆكراینا داوای لێبوردنی لە خۆپیشاندەران كرد

ئوكرانیا – KDP.info/ میكۆلا ئازارۆڤ سەرۆك وەزیرانی ئۆكراینا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی لە هەمبەر بەكارهێنانی هێز و بەگژداچوونەوەی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە داوای لێبوردنی كرد و بەڵێنی دا كە هیچ هێز بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكار نەهێنرێتەوە.
پێشتریش سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا میكۆلا ئازارۆڤ لە بارەی خۆپیشاندانی خەڵك لە دژی حكومەتەكەی كە چەند رۆژە درێژەی هەیە، رایگەیاند هەوڵەكان كودەتایان پێوە دیارە تا ئەوەی ناڕەزایی بن. بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی ئینتەرفاكسی روسی، ئازارۆڤ لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ دیپلۆماتە رۆژئاواییەكان هۆشداریی داوە بە هەوڵی داگیركردنی تەلاری پەرلەمان لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە.وەزیری كاروباری دەوڵەت ڤیكتۆر یانوكۆڤیچیش گوتی ئاشتییەكی خراپ لە شەڕ باش باشترە.
لەلایەكی دیكەوە وەزیرانی دەرەوەی پەیمانی ناتۆ لە بەیاننامەیەكدا بەكارهێنانی هێز لەلایەن حكوومەتی ئۆكراینا بەرامبەر خۆپیشاندەران بە تووندی ئیدانە كردن و هەروەها وەزیرانی دەرەوەی پەیمانی ناتۆ داوایان لە حكوومەتی ئۆكراینا كرد كە پایەندی یاسا نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ بێت و رێزیش لە ئازادی رادەربڕینی كۆمەڵگا بكرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا وەزیرانی دەرەوەی پەیمانی ناتۆ رایانگەیاندووە: پێویستە حكوومەتی ئۆكراینا بە دەم داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە بچێت و بە شێوەیەكی ئاشتیش مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بكات.




