٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یاداشتی دەستگیركردن بۆ سێ پەرلەمانتاری رەوتی سەدر دەرچوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە یادداشتی دەستگیركردنی 3 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی ئەحرار بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دەرچوو.

یاداشتی دەستگیركردن بۆ هەر سێ پەرلەمانتار، بەها ئەعرەجی وجەواد شوهێلی و جەواد حەسناوی لە فراكسیۆنی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر دەرچوو. جواد شوهێلی، ئەندامی فراكیسیۆنی ئەحرار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بە تۆمەتی جیا جیا یاداشتی دەستگیركردن بۆ ئەو و هەریەك لە بەها ئەعرەجی، سەرۆكی فراكیسیۆنی ئەحرار و جواد حەسناوی ئەندامی فراكیسیۆنی ئەحرار دەرچووە.

هاوكات جەواد شوهێلی داوای دەستەبەركردنی دادگای راستەقینەی كرد بە شێوەیەكی یەكسان لە هەموو كەیسەكاندا بۆ سەرجەم لایەنەكان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار