ژمارەیەك هەلیكۆپتەری پێشكەوتووی رووسی گەیشتنە عێراق

بەغدا – KDP.info/ عێراق هێلیكۆپتەری (ئێم ئەی سیی و پێنج)ی پێشكەوتووی روسی بەدەست گەیشت.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند قۆناغی یەكەمی فرۆكەی هێلیكۆپتەری ئێم ئەی سیی و پێنجی پێشكەوتووی روسی بەدەست گەیشت كە بەكاردێت لە بواری نەهێشتنی تیرۆر و هێرشكردن و پاڵپشتیكردنی هێزی وشكانی.
جێگای ئاماژە بۆكردنە ئەو فڕۆكانەی كە بەدەست عێراق گەیشتووە لە میانی ئەو رێككەوتننامەی كڕینی چەك دێت كە لە نێوان روسیا و عێراق لە كۆتای ساڵی رابردوو واژۆكرا ومشتومڕو ناكۆكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.




