نێچیرڤان بارزانى: نه‌هاتنى ساڵح موسلیم لێكنه‌گه‌یشتن بووه

هەولێر – KDP.info/ پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانی ڕاسپێردراوى پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریى شاندێك، سه‌ردانی مه‌كته‌بى سیاسیى حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كورستانى له هه‌ولێر كرد.دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوان هه‌ردوولا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا نێچیرڤان بارزانی و به‌ڵێن عه‌بدوڵلا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دوان و وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌ڵێن عه‌بدوڵلا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان؛ وێڕای به‌خێرهێنانی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری؛ ئاماژه‌ی به‌وه دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنى هه‌ردوولای كۆ كرده‌وه كه تیایدا حزبی زه‌حمه‌تكێشان و لیستی ئاراسته‌ی سێیه‌م به هه‌ردوو لایه‌نه‌كانیه‌وه دووپاتیان له‌وه كردۆته‌وه كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌ت ئه‌ركی زۆر جددی له‌پێشه؛ به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا كه پێویسته حكوومه‌تێكی كارا پێك بێت و كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر به‌ره‌و پێش ببات و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ كابینه‌ی نوێى حكوومه‌ت دووپات كرده‌وه.
پاشان نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ حزبی زه‌حمه‌تكێشان، سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌وانی كرد له ئێستا و له ساڵانی ڕابردوودا و به هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی: زۆر سوپاسی كاك به‌ڵێن و هاوڕێیانی دیكه‌ى ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ لێره پێشوازیان لێ كردین و سوپاسی هه‌ڵوێستیشیان ده‌كه‌ین. هه‌ڵوێستی چه‌ند ساڵه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به به‌شداریكردنیان له كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ به ڕاستی هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه بووه، به تایبه‌تی كه وه‌زیرێكیان له حكوومه‌تدا هه‌بووه كاری هه‌ماهه‌نگیكردن بوو له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، ئه‌ویش مامۆستا سه‌عد خالیده كه به ڕاستی له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر به باشی كاری كردووه. نه‌ك خۆم، هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش شاهیدی ئه‌وه‌ن.
ئێمه سوپاسی هه‌ڵوێستیان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانێتیی ئێمه، بوونی ئێمه به‌یه‌كه‌وه و ئه‌و خه‌بات و ئه‌و خۆڕاگرییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه له پیشتردا هه‌مانبووه؛ ئه‌وه بناغه‌ی هاوپه‌یمانێتیی ئێمه‌یه. بناغه‌ی هاوپه‌یمانێتیی ئێمه له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ حزبی زه‌حمه‌تكێشان كه خه‌بات و ماندووبوون و به‌رخۆدان بووه، خۆشحاڵ بووین به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گوێبیستی هه‌ڵوێستی براده‌ران بووین بۆ پاڵپشتیی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌شدا بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ر ئه‌ركێك كه پێویست بێت بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی، سوپاسی هه‌ڵوێستیان ده‌كه‌م.
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له كوردانی ڕۆژهه‌ڵات به هۆی به‌ردبارانكردنی كونسوڵگه‌ریی ئێران، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌یان كردووه دوور له یاسا ئه‌و كاره‌یان كردووه، ئێمه به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی له كوردستاندا هه‌یه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به هیچ شێوه‌یه‌ك بواری ئه‌وه ناده‌ین ئاژاوه دروست ببێت؛ له‌سه‌ر حیسابی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا هه‌یه. كۆمه‌ڵێك ئاژاوه‌گێڕ بوون و ده‌بێ ته‌حه‌مولی ئه‌و ئاژاوه‌گێرییه بكه‌ن كه له هه‌ولێر ئه‌نجامیان داوه و به پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیش نێچیرڤان بارزانی گوتی: پێموایه قسه‌كانم له كۆنفرانسی نه‌وت و غاز زۆر ڕوون بوو. ئێمه ڕێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی غاز هه‌بووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌بووه له خزمه‌تی هه‌موو عێراق و توركیا و هه‌رێمی كوردستانیشدایه و شتێكیش نییه شاراوه بێت و ئه‌و هاوكارییه‌ی كه پێشتر له نێوان ئێمه‌دا هه‌بووه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك، چ له‌به‌غدا چ له ده‌ره‌وه بۆ زیاتر قسه‌كردن و ڕوونكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا گوتی: هاتن یان نه‌هاتنی به‌ڕێز ساڵح موسلیم وای بۆ ده‌چم كه ئه‌مه له ئه‌نجامی لێكنه‌گه‌یشتنێك بووه، یانی ئه‌مه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و شتێكی هێنده گه‌وره نییه بڵێی ئه‌گه‌ر ئه‌و بێته كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ده‌كرێ چاره‌سه‌ر بكرێ و ئێمه پێمان وایه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵوێستی PYDیه، ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یانیش پارتی دیموكراتی كوردستان ناڕازین له هه‌ڵوێستی PYDله سووریا، چونكه ئه‌وان گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆ خۆیان پاوان كردووه و ده‌رفه‌تى هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناده‌ن نه كاری سیاسی و نه هیچ كارێكی تر بكات.
بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌وێدا ده‌یكه‌ن به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده، دوێنێش بینیتان وه‌زیری به‌رگریی سووریا سه‌ردانی قامیشلۆى كرد و ڕوونه ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌كرێت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌لی كورده له‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌ی كه PYDبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات. نامه‌ی ئێمه بۆ PYDئه‌وه‌یه ناكرێ تۆ له شوێنێك له كوردستان وا ڕه‌فتار بكه‌ی كه موڵكی خۆته و هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناتوانێ له‌وێدا به‌شدار بێت. PYD پێویسته ڕێگه به هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه بدات كه له سووریا و كوردستانی ڕۆژئاوا له وێدا به‌شدار بن و كاری سیاسی خۆیان بكه‌ن، هه‌ر شتێكیش هه‌یه ئێمه هانیان ده‌ده‌ین كه به هه‌ماهه‌نگی و به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له ڕۆژئاوا به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن.
ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تیش نێچیرڤان بارزانی گوتی: پێمان وایه باشتره دڵنیا ببین و قسه‌و باسی ته‌واو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بكه‌ین و ئه‌وه باشتره له‌وه‌ی به په‌له بڕیارێك بده‌ین و دوایی بڕیارێكی هه‌ڵه بێت. هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه‌مان كردووه و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بین و له ڕۆژانی ئاینده‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌كه‌وینه دانوستاندنی جددی له ماوه‌ی ئاینده‌دا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان.
سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشان ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه حزبه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ریی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ پشتگیری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌وانه مه‌سه‌له‌ی ستراتیژین بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ده‌بێ به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن كه حكومه‌تی عێراقی نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ریان بكات. دووپاتیشی كرده‌وه پێویسته كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌ت هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی و پاشماوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی جددی چاره‌سه‌ر بكات و حكوومه‌تی هاووڵاتی پێك بێت. هه‌روه‌ها پاڵپشتی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم نیشان دا له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و غاز و مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و پێشمه‌رگه و بودجه كه په‌یوه‌ندی به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتن كراوه سه‌باره‌ت به پرسی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان؟، نێچیرڤان بارزانی گوتی: نه‌خێر هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه، هیچ شتی وا نییه و پێمان وا نییه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه توركیا و نه هیچ لایه‌نێكی تر ته‌داخولى تێیدا بكات. پێمان وایه ئه‌گه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك پێویسته له چوارچیوه‌ی عێراقدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و پرسه تاوتوێ بكات.
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی كاتێكی ده‌ستنیشانكراویش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: ئه‌وه له میدیا گوێست بوونه و مه‌رجیش نییه ئه‌وه‌ی له میدیا ده‌گوترێ ڕاست بێت، له به‌ر ئه‌وه ئاگادار نیم و منیش هه‌ر له میدیا بیستوومه.
له‌باره‌ی ویست و داواكاریی خاوه‌ن پێدوایستییه تایبه‌ته‌كانیش، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمه وه‌زاره‌تمان هه‌یه و مه‌رج نییه بۆ هه‌ر شتێك ده‌بێ ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران، یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێنه سه‌ر هێڵ. وه‌زاره‌تمان هه‌یه، وه‌زیرمان هه‌یه، ئه‌وانه ده‌كرێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و وه‌زیر دابنیشن. به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خه‌مخۆری هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچیوه‌ی یاسا و ئه‌وه‌ی كه پێی بكرێ كێشه‌كانی هه‌ر چین و توێژێك چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێ جار زۆر شت هه‌یه وه‌ك بگوترێ له توانای حكوومه‌تدا نه‌بووبێتن له كاتی ئێسته‌دا، له‌گه‌ڵ وه‌زیر قسه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشن و كێشه‌كانیان ئه‌وه‌ی بكرێت له چوارچیوه‌ی یاسا و تواناكانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا چاره‌سه‌ریان بكات




