٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرس و كادیرانی لەقی بینگۆلی ئاكەپە دەستیان لە كار كێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بینگۆل-KDP.info/ لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی شارەوانی لەو وڵاتەدا، هەر پارت و لایەنێكی سیاسی پاڵێوراوانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانییەكان دەستنیشان دەكات و ئاكەپەیش لەو چەند رۆژەدا دەستی بە دەستنیشانكردنی پاڵێوراوانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانییەكا كردووە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی سێشەممە دوای مشتومڕێكی زۆر ئاكەپە پاڵێوراوی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانی بینگۆل دەستنیشانكرد بەڵام بەرپرسی لەقی بینگۆلی ئاكەپە و هەمووی كادیرانی ئەو لەقی ئاكەپە دەستیان لە كار كێشایەوەز

لەو بارەیەوە بەرپرسی دەست لەكار كێشاوی بینگۆلی ئاكەپە سونان چاڵبای رایگەیاند كە بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراوی ئاكەپە بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانی بینگۆل گفتوگۆیەكی زۆر بەرفراوانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارتەدا كردووە بەڵام بەرپرسانی ئاكەپە بەبێ ئەوەی گوێ بە بیروڕای خەڵكی ناوچەی بینگۆل بدەن كەسێكیان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكردووە كە هیچ جۆرە پێگەیەكی كۆمەڵایەتی نییە و بێجگە لە زەرەر هیچ سوودێكی بۆ ئاكەپە نابێ. بۆیە بە هۆی ئەو ناكۆكییانەوە من وەكو سەرۆكی لەقی بینگۆلی ئاكەپە و هەمووی كادیرانی ئەو لەقە پێكەوە دەستمان لە كار كێشایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار