٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئەلقاعیدە دەیانەوێ لە توركیا چالاكی توندوتیژی ئەنجام بدەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ بە پێ ئەو زانیارییانەی كە لە لایەن ئیستیخباراتی توركیاوە پێشكەشی بەرپرسانی ئەو ولاتە كراون زیاتر لە 47 گروپی چەكداری توندڕەوی سەر بە ئەلقاعیدە دەستیان بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی چالاكی توندوتیژی لە توركیا كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە ئیستیخباراتی توركیا راپۆرتێكی ئاراستەی بەرپرسانی توركیا كردووە و لەو راپۆرتەدا ئاماژەی بەوە داوە كە 47 گروپی چەكداری توندڕەوی سەر بە ئەلقاعیدە كە ئێستا لە سوریا چالاكن، دەستیان بە دانانی بەرنامە بۆ ئەنجامدانی چالاكی توندوتیژی لە شارە جیاجیاكانی توركیا كردووە.

ئیستیخباراتی توركیا لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا باسی ئەوەی كردووە كە لە چەندین سەرچاوەی باوەر پێكراوی نێو ئەو گروپانەدا زانیارییان پێگەیشتووە كە ئەو گروپانە بۆ ئەنجامدانی چالاكی توندوتیژی لە شارە جیاجیاكانی توركیادا دەستیان بە راهێنانی تیمە تایبەتییەكانی خۆیان كردووە.

لە لایەكی دیكەوە بەرپرسانی توركیا بڕیارنامەیەكیان ئاراستەی هێزە ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە و داوایان لێكردوونە كە دەبێ لە ئامادەباشی تەواودا بن و بە هەموو شێوەیەك دەست بە چاودێری كردنی چالاكی ئەو گروپانە بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار