٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ یەكەمینجار لە باتمان كتێبخانەی كوردی بۆ قوتابخانەكان كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

باتمان- KDP.info/ بۆ یەكەمینجار لە مێژووی توركیادا لە قوتابخانەكانی شاری باتماندا كتێبخانەی كوردی تایبەتی كرایەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی پرۆژەی دەوڵەمەند كردنی قوتابخانەكانی توركیادا، بۆ یەكەمینجار لە مێژووی توركیادا لە قوتابخانەكانی شاری باتمان كتێبخانەی كوردی بۆ قوتابییە كوردەكان كرایەوە.

ئەو كتێبخانەیە كە لە سەر داواكاری قوتابییانی باتمان كراوەتەوە زیاتر لە 200 كتێبی جوراوجۆری كوردی تێیادایە و هەر كات قوتابییەكان پێویستییان بە كتێبێكی كوردی بێت ئەوا دەتوانن لە كتێبخانەی قوتابخانەكانی خۆیاندا دابینی بكەن.

زۆربەی ئەو كتێبانە كە ئێستا لە كتێبخانەكاندا كۆ كرانەوە كتێبی ئەدەبی، ئاینی و مێژوویینە.

هەواڵی پەیوەندیدار